کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- عادل عەبدولمەهدى ڕایگەیاند، خۆپیشاندانەکان وایکرد پڕۆژە دواخراوەکان پێشبخرێن و هەڵە کەڵەکەبووەکانى دواى ساڵى 2003 شى دەرخست. . ئەمڕۆ سێشەممە، 5ی تشرینی دووەمی 2019، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "دەبێت بودجهی 2020 خێرا پهسهندبكرێت بۆ ئەوەی كهرتهكانی دیكه پهكی نەكهوێت، ئەگەر پەسەندکردنی بودجەی ساڵی داهاتو دوابخرێت ئەوا دەکەوینە قەیرانەوە و کێشەکان درەنگتر چارەسەر دەبن". . وتیشى "خۆپیشاندانهكان ههڵه كهڵهبووهكانی دوای ساڵی 2003ی دەرخست، بهڵام نابێت خۆپیشاندهران بكرێنه قهڵغانی كاری تێكدهرانە و دەبێت خۆپیشاندانەکان لەڕێڕەوی ئاشتی لانەدەن". . سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد "زۆربەی وڵاتان بەگوێرەی قۆناغ هەمواری دەستوور دەکەن، هەمواری دەستوور دەکرێت بە تەواوەتی سیستمی سیاسی وڵات و یاسای هەڵبژاردن بەتەواوەتی بگۆڕێت". . ئەوەشى خستەڕوو "خۆپیشاندانەکان بە ئاڕاستەی ڕاستن، گوشاری خۆپیشاندانەکان وایکرد پرۆژە دواخراوەکان پێشبخرێن". . هەر لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا سەرۆک وەزیرانى عێراق وتى "جیاوازی لە نێوان ئەو كەسانە دەكەین بە ئاشتی و ئارامی خۆپیشاندان دەكەن و داواكاریەكانیان دەخەنەڕو، لەگەڵ ئەو كەسانەی بە ئامانجی كاری تێكدەری هاتونەتە سەر شەقام".