گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

16 کەس بەهۆى بۆمبى فرمێسک ڕێژەوە مردوون

نەتەوەیەکگرتووەکان: لەماوەى 10 ڕۆژدا 97 کەس لە خۆپیشاندانەکانى عێراق کوژراون

2019.11.05 - 19:30
نەتەوەیەکگرتووەکان: لەماوەى 10 ڕۆژدا 97 کەس لە خۆپیشاندانەکانى عێراق کوژراون
ناس کورد- مافى مرۆڤى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئاشکرایدەکات، مافەکانى مرۆڤ لە خۆپیشاندانەکانى عێراق بە گەورەیی پێشێلکراون و لەماوەى 10 ڕۆژیشدا 97 کەس کوژراون. , مافى مرۆڤى نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، پێشێلکارییەکانى مافى مرۆڤ لە دووەم گەڕى خۆپیشاندانەکانى عێراق بە زەقى دەبیندرێت. , لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش ئاشکراکراوە: "لەنێوان 25ى تشرینى یەکەم تا 4ى تشرینى دووەمى 2019، بەهۆى خۆپیشاندانەکانەوە 97 کەس کوژراون و هەزارانیش برینداربوون". , مافى مرۆڤى نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریشیداوە لەوەى، "چەکى وێرانکەر" لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و چەکدارییەکانەوە بەکارهێندراوە و پێویستە بەگرنگببەوە ڕوبەڕوى ئەو بابەتە ببنەوە. , لاى خۆشیەوە جینین هێنس، نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئاماژەى بەوەکردووە: "ئەو ڕاپۆرتى توندووتیژییانە ئەوەمان پێدەڵێن کە دەبێت بەزویی ڕێوشوێن بگیرێتەبەر بۆ ڕاگرتنى توندووتیژییەکان". , لە ڕاپۆرتەکەى نەتەوەیەکگرتووەکاندا ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆى بۆمبە فرمێسک ڕێژەکانەوە 16 حاڵەتى مردن تۆمار کراون. , دانێڵ بێڵ، سەرۆکى نوسینگەى مافى مرۆڤى نەتەوەیەکگرتووەکانیش دەڵێت: "هیچ پاساوێک نییە بۆ تەقاندنى ڕاستەوخۆى بۆمبى فرمێسک ڕێژ و بۆمبى دەنگى ڕوبەڕوى خۆپیشاندەران". , ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە ڕەخنەى توندیشی لە ڕاگرتنى هێڵى ئینتەرنێت گرتوە، کە حکومەتى عێراق لەکاتى خۆپیشاندانەکان پەناى بۆ دەبات. , ,