گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کچانى عێراقى شەقامەکان چۆڵناکەن و لەگەڵ خۆپیشاندەران دروشمەکان دەڵێنەوە

2019.11.05 - 18:08
کچانى عێراقى شەقامەکان چۆڵناکەن و لەگەڵ خۆپیشاندەران دروشمەکان دەڵێنەوە
ناس کورد- وێڕاى ئەوەى گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکانى عێراق توندووتیژی بەخۆیانەوە دەبینن و بەردەوام مەترسی پێکان بە فیشەک هەیە، بەڵام کچان و ژنانى عێراقى بەشێکن لە خۆپیشاندانەکان و شانبەشانى پیاوان هاوار دەکەن "لە شەقامم بۆ وەرگرتنەوەى مافى خۆم". , بوونى کچان و ژنانى عێراقى لە گۆڕەپانى تەحریر و خۆپیشاندانەکانى عێراق سەرنجى میدیاکانى جیهانى بۆخۆى ڕاکێشاوە، بی بی سی ڕایگەیاندووە: "خۆپیشاندەرانى ڕەگەزى مێ، کەمتەرخەم نەبوون لە بەرزکردنەوەى گڕوتینى خۆپیشاندانەکانى عێراق و وتنەوەى گۆرانى شۆڕش، لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕیزى پێشەوەى ئەو خۆپیشاندانانەن کە چەند هەفتەیەکە شەقامەکانى عێراقى گرتوەتەوە". , وەک لە وێنە و ڤیدیۆکانى چالاکوانانى عێراق دەبیندرێت، ژنان ڕۆڵیان لە وتنەوەى دروشمى خۆپیشاندانەکان و فریاکەوتنى پزیشکى بۆ برینداران و ئامادەکردنى خواردن بۆ خۆپیشاندەران هەیە. , بوونى ئەو کچانە لە خۆپیشاندانەکان لەکاتێکدایە کە ڕۆژى شەممەى ڕابردوو، لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەوە لە گەڕەکی بەیاع سەربە ناوچەی کەرخی شاری بەغداد لەلایەن گروپێکی نەناسراوەوە یەکێک لە کچە چالاکوانەکانى خۆپیشاندانەکانى بەغداد بەناوى سەبا مەهداوى ڕفێندرا. , پێشتریش لەکاتى چونە سەر شەقام، کچانى خوێندکار توندووتیژییان بەرامبەر کرا، بەڵام ئەو ئاڵۆزى و توندووتیژییانە کچان و ژنانى نەترساندووە و بەردەوامن لە پاڵپشتیکردنى خۆپیشاندەران.   ,     , ,