گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی سلێمانی لەماوەى دوو هەفتەدا 64 تۆمەتبارى دەستگیرکردووە

2019.02.28 - 15:19
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی سلێمانی لەماوەى دوو هەفتەدا 64 تۆمەتبارى دەستگیرکردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 ناس کورد-

 

نه‌قیب سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانی پۆلیسی سلێمانی له‌کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا که‌ ئاماری دەستگیرکراوانى دوو هەفتەى ڕابردووى بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند: "64 تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکراون، بە تۆمەتەکانى بازرگانى کردن بە ماددەى هۆشبەر و، تاوانه‌کانی دزینی ماڵان و ئۆتۆمبێل و مۆبایل و گیرفان بڕینی هاوڵاتیان".

نه‌قیب سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د ئەوەشى ڕاگەیاند: "پۆلیسى سلێمانى سێ کەسى بە تۆمەتى بازرگانى بە ماددەى هۆشبەرەوە دەستگیرکردوون، یه‌کێکیان ژنه‌، دوای پشکنینی ماڵه‌کانیان، ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر چوار کیسه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆی کریستاڵ و پارچه‌یه‌ک هێرۆین و تێکه‌ڵه‌ی هه‌ردوو ماده‌که‌ش".

ئاماژەى بەوەشکرد: "لە لایەکى ترەوە کاتێک هێزه‌کانی‌ پۆلیسی بنکه‌ی دادگا پشکنینی هاوڵاتیانیان کردوه‌، بڕی 10 گرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری شیشه‌ به‌دوو ژن گیراوه‌و، ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کانی سلێمانی کراوه‌، تۆمه‌تبارێکیش پێشتر سزادرابوو، له‌سنوری بازیان ده‌ستگیرکراوه‌، که‌ بڕی 60 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ری له‌جۆری کریستاڵ پێبووه‌".

هاوکات باسی‌ له‌وه‌شکرد: "بنکه‌ی پۆلیسی وارماوە‌ باندێکی دزیکردنیان‌ ده‌ستگیرکردوه،‌ له‌سنوری بازیان و پیره‌مه‌گرون و شاره‌زور، کە کاریان دزینی ئاژه‌ڵی هاوڵاتیان بووه،‌ ژماره‌یان پێنج که‌س بووە،‌ دووانیشیان ژن بوونە".

له‌باره‌ی‌ به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانیشه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند‌: "هەر لەو ماوەیەدا 40 تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکراون به‌هۆی تاوانه‌کانی دزینی ماڵان و ئۆتۆمبێل و مۆبایل و گیرفان بڕینی هاوڵاتیان و دزینی پاره‌ له‌ناو جانتای ژنان، سه‌رجه‌میشیان به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌ندکراون".