گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە: بۆمبێکی نوێی خنکێنەر لەدژی خۆپیشاندەران.. هیچ ناوێکی لەسەر نییە و بێ دوکەڵە

2019.11.05 - 13:24
App store icon Play store icon Play store icon
وێنە: بۆمبێکی نوێی خنکێنەر لەدژی خۆپیشاندەران.. هیچ ناوێکی لەسەر نییە و بێ دوکەڵە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەپێی چەند وێنەیەک کە شایەتحاڵەکان بە پەیامنێری ناس کوردیان داوە لەناو گۆڕەپانی تەحریری بەغدا، چەند ڕۆژێکە هێزە ئەمنییەکان بۆمبێکی نوێی جیاواز لەدژی خۆپیشاندەران بەکاردەهێنن. . خۆپیشاندەرە شایەتحاڵەکان بە ناس کوردییان وت، "ئەوە بۆ یەکەمجارە هێزی چالاکییە مەدەنییەکان ئەو بۆمبە بەکاردەهێنن و لە هیچ خۆپیشاندانێکی تردا بەکارنەهاتووە." . دەشڵێن، "بۆمبەکە شێوە لولەکییە و هیچ نوسراوێکی لەبارەى ناو و مادە بەکارهاتووەکانی لەسەر نییە، لەکاتی کەوتنەوەشیدا هیچ دوکەڵێکی لێ دەرناچێت بەڵام زۆر خنکێنەرە بۆ ئەوانەى چواردەوری." . ئەو خۆپیشاندەرانە گومان دەکەن کە ئەو جۆرە بۆمبە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا قەدەغەکراو بێت.