گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

13 هەزار کەس سەردانی بنکە تەندروستییەکانی هەولێریان کردووە

تەندروستی هەولێر ئاماری ڕووداوەکانی سێ ڕۆژی نەورۆزی بڵاوکردەوە

2019.03.24 - 15:33
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستی هەولێر ئاماری ڕووداوەکانی سێ ڕۆژی نەورۆزی بڵاوکردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى هەولێر ئامارى ڕووداوەکانى سێ ڕۆژى نەورۆزی ڕاگەیاند و بەپێى ئامارەکەش 160حاڵەتى برینداربوون بەگولـە و شەر و ڕووداوى هاتووچۆ و کەوتنە خوارەوە تۆمارکراوە، هاوکات لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەدا 13 هەزار کەس سەردانی بنکە تەندروستییەکانیانی کردووە.

 

 

 لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانیدا فاخیر کرمانجى وتەبێژی تەندروستى هەولێر ڕایگەیاند، پلانى نەورۆزیان بەتەواوەتى جێبەجێ کردووە و "خۆشبەختانە" ڕێژەى سەردانى کردن بۆ بنکە تەندروستییەکان لەڕۆژانى نەورۆزدا کەمتر بووە لەساڵانى ڕابردوو، کە 13 هەزار و یەک کەس بووە.

 

فاخر کرمانجی ئەوەشی ئاشكراکرد، بەپێى حاڵەتەکان 426 حاڵەتى سکچوون و رشانەوە هەبووە لەگەڵ 5 ڕووداوى بریندارى بەگولـە و تەقەمەنى، 79 نەشتەرگەرى گەورە و 261 نەشتەرگەرى بچوکیش تۆمارکراوە، لەگەڵ 27 حاڵەتى مردن و 47 ئیحالەى فریاگوزارى، هەروەها 133 هاوڵاتیش لەنەخۆشخانە خەوێندراون.

هەربەپێی ئامارەکانی تەندروستی هەولێر، بەهۆى ڕووداوەکانى هاتووچۆوە لەسنورى پارێزگاى هەولێر 64 ڕووداوى بریندارکردن تۆمارکراوە و یەک حاڵەتى خۆکوشتنیش تۆمارکراوە، هەروەها 65 حاڵەتى برینداربوون بەهۆی کەوتنەوە خوارەوە و 26 رووداوى برینداربوون بەهۆی  شەڕکردن و کێشەی کۆمەڵایەتی هەبووە، هاوکات 12 حاڵەتى سوتان و 14 حاڵەتى ژەهراوى بوون بەخۆراک، هەروەها 3  رووداوى پێوەدانى مار و دووپشک تۆمارکراون".

 

 

سەبارەت بەژمارەى لەدایکبوونیش لە رۆژانی نەورۆزدا، وتەبێژی تەندروستی هەولێر ئەوەی خستەڕوو، 209 منداڵ لەماوەى سێ رۆژى نەورۆزدا لەدایکبوون، کە 169 کوڕ و 40ی دیکەیان کچ بوون".