کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- فراکسیۆنی هاوپەیمانی سائیرون، داوای دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی و حکومەتی عێراق دەکات. , لە گەرمەى خۆپیشاندانەکانى عێراقدا، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2019، محەمەد غازی، ئەندامی فراکسیۆنی هاوپەیمانی سائیرون بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "کوتلەکەمان بەشێوەیەکی ئاشکرا دەستیکردووە بە ڕێکارە یاساییەکانی، بۆ ئەوەی داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێبکات". , ئەو ئەندامەى سائیرون ئەوەشى خستوەتەڕو: "هاوپەیمانێکەمان سێ ڕۆژە لە پەرلەمان دەستیکردووە بە مانگرتن، پڕۆژەیەکی ئامادەکردووە و بەفەرمی داوا دەکەن عادل عەبدولمەهدی بچێتە پەرلەمان و دەستلەکارکێشانەوەی خۆی و حکومەتەکەی پێشکەش بکات و ئێمەش متمانەی لێوەربگرینەوە". , ئەو هەنگاوانەى فراکسیۆنى سائیرون لەکاتێکدایە، خۆپیشاندەران ناڕەزایەتییەکانیان بەردەوامى هەیە و لەئێستادا لەهەوڵدان بچنە ناوچەى سەوزەوە. , ,