کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – كۆشكی سپی له‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هۆشدارى دەداتە ئەو وڵاتە و جەخت لەسەر بەردەوامبوونى سزاکانى سەر ئەو وڵاتە دەکاتەوە. . لەراگەیەندراوەکەى کۆشکى سپی‌دا ئاماژە بەوە کراوە "ئه‌مریكا ئاشتی ده‌وێت و پاڵپشتی له خه‌ڵكی ئێران ده‌كات و سزاكانی سه‌ر تاران له به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانیدا به‌رده‌وام ده‌بن". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە کۆشکى سپى روونیکردۆتەوە "ئێران ده‌توانێت له‌جیاتی كوشتن، وێرانكاری، هێرشكردنه سه‌ر بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهان ئاشتی هه‌ڵبژێرێت و ئەگەریش مامه‌ڵه‌ی خۆی نه‌گۆڕێت ئه‌وا روبه‌ڕووی سزای توندتر ده‌بێته‌وه". . راگەیەندراوەکەى کۆشکى سپى لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ (دووشەممە)، عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاندبوو :"دوو دەزگای نوێی پیتاندنی یۆرانیۆمیان دامەزراندووە، کە پیتاندنی یۆرانیۆمیان بەڕێژەی 10 هێندەی پێشوتر بەرزکردوەتەوە". .