کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز بڵاوى کردەوە، بە تەقەى هێزە ئەمنییەکانى عێراق لانى کەم پێنج خۆپیشاندەر کوژران و خۆپیشاندەران بەرەو بارەگاى سەرۆکوەزیران دەچن. . ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز، ئاماژەى بەوەکردووە: "خۆپیشاندەرانى عێراق لە بارەگاى سەرۆکوەزیرانى عێراق نزیکبوونەتەوە و هێزە ئەمنییەکان هەوڵى بڵاوەپێکردنیان دەدەن". . بەگوێرەى هەواڵى ئاژانسەکە، هێزە ئەمنییەکان بۆ بەرگرتن بە پێشڕەوى خۆپیشاندەران شەقامى حەیفا و ناوچەى عەلاوییان بەتەواوەتى داخستووە. . ئاماژە بەوەشکراوە، لهنزیک پردی ئهحراری شاری بهغداد پێنج خۆپیشاندهر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژران، فەرماندەى هێزە چەکدارەکانی عێراقیش هۆشداریدا لە ئەگەرى ڕوخانی پردی کۆماری ئەگەر پێکدادانەکانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان بەردەوام بێت. . ئەوەش خراوەتەڕو، دوای ئهوهی خۆپیشاندەران نهیانتوانی لهڕێگهی پردی كۆمارییهوه بگهنه ناوچهی سهوز، هەوڵیانداوە لەناوچهی عهلاوییەوە بەرەو ناوچهی سهوز و بینای سهرۆكایهتیی حكومهت برۆن، لەنزیک پردی ئەحرار کە یەکێکە لە پینج پردەکانی شاری بەغداد لەسەر ڕوباری دیجلە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان ڕوبەڕوی یەکتر بوونەوە و لەئاکامدا پێنج خۆپیشاندەر کوژران 15ى دیکەش برینداربوون. . لەلایەکى ترەوە، ئاژانسی هەواڵی سپۆتینكی ڕوسی ئاشكرایكردووە، سەدان خۆپیشاندەر لە ناوچەی عەلاوییەى تەنیشت بەری كەرخەوە هەوڵیانداوە خۆیان بگەیەننە سنوری ناوچەی سەوز، كە بە توندی پارێزراوە و بارەگا سەرەكییەكانی حكومەتی عێراق و حیزبەكان و باڵیۆزخانەكانی وڵاتان و نوسینگەی كۆمپانیا زەبەلاحە جیهانییەكانی تێدایە. . ئەو هەوڵانەى خۆپێشاندەران بۆ چونە ناوچەی سەوز، لەكاتێكدایە ماوەی 10 ڕۆژە خۆپیشاندەرانی بەغداد لە هەوڵی بەردەوامدابوون بۆ تێپەڕاندنی هەردوو پردی كۆماری و سەنەك، بەڵام ئەم ئێوارەیە بۆ كۆتاییهێنان بە دواهەمین هەوڵی خۆپیشاندەران، هێزە ئەمنییەكان ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە، وەک میدیا جیهانى و عێراقییەکان باسیانلێوەکردووە. . ئەوەش خراوەتەڕو، خۆپیشاندەران لە ناوچەی عەلاوی دەستیان كردووە بە سوتاندنی ژمارەیەكی زۆری تایە و ڕێگەی سەرەكی ناوچەكەیان گرتوە، هەوڵیانداوە نزیک ببنەوە لە وەزارەتی داد، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بەتەقە وەڵامیانداونەتەوە و بڵاوەیان پێکردوون. . باسلەوەشکراوە، حکومەتی عێراق هێزێکی ئەمنی زۆری ڕەوانەى نزیک بەندەری "ئوم قەسر" کردووە، بۆ ڕێگریکردن لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو. . .