گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

‎پۆلیسى رانیە: ژن و مێردێک لەکاتى دزیکردن دەستگیرکران

2019.11.04 - 16:48
App store icon Play store icon Play store icon
‎پۆلیسى رانیە: ژن و مێردێک لەکاتى دزیکردن دەستگیرکران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى ژن و مێردێک لەکاتى دزیکردن لەناو بازاڕ، بڵاوکردەوە. . لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "نیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەممە) لە شاری ڕانیە دوای ئەوەی ژن و مێردێک سەردانی دوکانەکانی زەڕەنگەر دەکەن لەناو شاری ڕانیە بەمەبەستی کڕینی زێڕ، بەڵام لەکاتی مامەڵەکردندا چەند پارچە زێڕێکیان لە دوکانی زەڕەنگەرێک دزی". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، دوای ئەوەی ژن و مێردەکە زانیوویانە خاوەنی دوکانی زێڕەنگەرەە هەستی بەدزیەکە کردووە، پیاوەکە پەلاماری خاوەنی دوکانەکەی داوە و برینداری کردووە. . راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، هێزەکانى پۆلیسى فریاکەوتنى رانیە و مەفرزەی ناو بازاڕ ژن و مێردەکەیان دەستگیر کردوە و خاوەنی دوکانی زێڕەنگرەکەشیان گەیاندۆتە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی. . راگەیەندراوەکە ئاماژە بەگرتنى کەسى سێهەم لە رووداوەکە دەکات کە "بەئۆتۆمبیلەکەی چاوەڕوانی ژن و مێردەکەی کردووە لەناو بازاڕی ڕانیە". . راگەیەندراوەکە ناسنامەى ژن و مێردەکە ئاشکرا دەکات "ژن و مێردەکە خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتن و تەمەنیان لەسەرووی هەژدە ساڵە و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان ناوە بە تاوانەکەیان کە هەستاون بەدزینی پارچە زێڕەکان و پەلاماردان و بریندارکردنی خاوەنی دوکانی زێڕەنگرەکە". .