گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندی ئەمریکا لە هەرێم: ترەمپ هەڵەی کرد و ئێمە بۆ نەوت لە سوریا نین

2019.11.04 - 16:36
شاندی ئەمریکا لە هەرێم: ترەمپ هەڵەی کرد و ئێمە بۆ نەوت لە سوریا نین
ناس کورد- شاندی ئەمریکا لە هەرێم ڕایگەیاند، دەبێت کورد لە سوریا جیگای خۆی هەبێت و ڕەوشی ناوچەکە بپارێزرێت، وتەکانى ترەمپیش ڕەت دەکەنەوە کە ئەمریکا بۆ نەوت لە سوریا بن. , ئەمڕۆ دووشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2019، شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا سەردانی هەرێمی کوردستانى کرد، لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و دواتریش مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و شاندێکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوەوە، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، ئادەم سمیس سەرۆکی شاندەکەی ئەمریکا ڕایگەیاند: "هەندێک لە بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ هەڵە بوون و ئێمەش چاوەڕوانی نەبوین بڕیار و لێدوانی وا بدات، دڵنیاییش دەدەینەوە لە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، هەروەها دڵنیاییشمان لەوەداوە کە دەبێت کورد لە سوریا جێگە و پێگەی خۆی هەبێت". , ئادەم سمیس ئاماژەی بەوەشکرد: "ئامانجی سەردانەکەمان بۆ هەرێم ئەوەیە کە داعش لە ناوچەکە سەرهەڵنەدادەتەوە، هەروەها ئێمە بۆ نەوت لە سوریا نین وەک سەرۆک تڕەمپ وتبوی، بەڵام سوپای ئەمریکا لە سوریا دەمێنێتەوە بۆ پاراستنی بیرە نەوتییەکان بۆ ئەوەی نەکەونە دەستى داعش". , لاى خۆشیەوە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانى هەرێم لەو کۆنگرەدا ڕایگەیاند: "نیگەرانی خۆمان بە شاندەکەی ئەمریکا وتوە لەجمجوڵەکانی داعش لە ناوچەکە و بەتایبەت لە بەهاری ئەمساڵەوە چالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆستییە زیادیانکردووە، لەئێستاشدا کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی بە مانای ئەوە نایەت کە هەڕەشەکانی داعش کۆتاییان هاتوە، ئەوان بەردەوامن لە چالاکییەکانیان و ئیمەش بەردەوام دەبین لە ڕوبەڕوبوونەوەیان". , مەسرور بارزانی باسی لەوەشکرد: "ئەمریکا بە دۆست و پشتیوانی خۆمان دەزانین، ئەوانیش دووپاتیانکردووەتەوە کە کار بۆ سەقامگیری ناوچەکە دەکەن و ڕێز لە هاوپەیمانێتی نێوان هەرێم و هاوپەیمانان دەگرین". , کۆنگرێسمانەکانى ئەمریکا پێکهاتبوون لە ئادەم سمیس، سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکان لە کۆنگرێس کە سەرۆکایەتیی شاندەکەى دەکرد، مارک تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد و ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان. , ,