گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێک لە کچەکان لە ئۆتۆمبێلەکە خۆی فڕیداوەتە خوارەوە

شۆفێرێکى تەکسى لە سلێمانى دەستگیرکرا ویستویەتى دەستدرێژیی بکاتە سەر دوو کچ

2019.11.04 - 15:34
App store icon Play store icon Play store icon
شۆفێرێکى تەکسى لە سلێمانى دەستگیرکرا  ویستویەتى دەستدرێژیی بکاتە سەر دوو کچ

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنى شۆفێرێکی تەکسی ڕاگەیاند، بەتۆمەتى هەوڵدان بۆ دەستدرێژیکردنە سەر دوو کچە خوێندکار کە سەرنشین بوون لەگەڵیدا، بە وتەی کچەکان "شۆفێرەکە ویستویەتی بیانباتە دەرەوەی شار". . ئەمڕۆ دووشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2019 لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "دوێنێ یەکشەممە شۆفێرێکی تەکسیمان دەستگیرکردووە کە تەمەنی 42 ساڵە و ویستویەتی دەستدرێژبی بکاتە سەر دوو کچە خوێندکاری سەرنشینی تاکسییەکەی". . ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی لەیەكێك لە گەڕەكەكانی ناو شاری سلێمانی دوو کچە خوێندکار دەستیان لە ئۆتۆمبێلی ئەو شۆفێرە ڕاگرتووە بۆ ئەوەی بچنەوە ماڵەوە، بەڵام دوای سەركەوتنیان بۆ ناو ئۆتۆمبیلەكە شۆفێرەکە بەبیانوی قەرەباڵغی لە ڕێگەی ماڵی کچەکان لایداوە و وتەی "سێکسی" لەگەڵدا بەكارهێناون. . بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی، كاتێك ئەو دوو کچە هەستیان كردووە كە نیازی شۆفێرەکە خراپە و دەیەوێـت بەرەو دەرەوەی شار بیانبات، یەكێك لە كچەكان دەرگای ئۆتۆمبیلەكەی کردووەتەوە و خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و هاواری کردووە. . ئەوەشخراوەتەڕوو، پاش ئەوە خەڵكی ئەو شوێنە بە هانایانەوە چوون و پەیوەندییان بە ئاسایشی سلێمانیەوە کردووە، شۆفێرەکە دەستگیرکراوە و ڕوبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.