گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا؛ تائێستا 14سەرۆک شارەوانى هەدەپە لابراوون و قەیومیان خراوەتە شوێن

2019.11.04 - 15:00
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا؛ تائێستا 14سەرۆک شارەوانى هەدەپە لابراوون و قەیومیان خراوەتە شوێن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ژمارەى ئەو سەرۆک شارەوانییانەى پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە) کە لەلایەن دەسەڵاتدارانى تورکیاوە لابران و قەیومیان خراوەتە شوێن بۆ 14 سەرۆک شارەوانى بەرزبوەوە و هاوسەرۆکى ئەو پارتەش بە تەنزەوە رایگەیاند "كار وابڕوات سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌سته‌نبوڵیش لاده‌به‌ن". . وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركیا بڕیارى لابردنى سه‌رۆك شاره‌وانى شارۆچكه‌ى سه‌راى سه‌ر به‌شارى وانى گه‌وره‌ ده‌ركرد و له‌جێگه‌ى ئه‌و قه‌یومێكى ترى سه‌ر به پارتى دەسەڵاتدارى تورکیاى خسته‌ جێگه‌ى. . له‌كاردانه‌وه‌یه‌كیشدا سه‌زاى ته‌مه‌لى، هاوسه‌رۆكى پارتى دیموكراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) هۆشداریدا گه‌ر بێتو له‌وه‌ زیاتر بێده‌نگى به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ بكرێت ئه‌وا ڤایرۆسه‌كه‌ بۆ شاره‌كانى تریش ده‌گوازرێته‌وه‌. . تەمەلى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، گه‌ر وابڕوات دوور نیه‌ كاره‌كه‌ ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵۆ، سه‌رۆك شاره‌وانى ئه‌سته‌نبوڵیش بگرێته‌وه‌. . سه‌زاى ته‌مه‌لى گۆڕینى سه‌رۆك شاره‌وانیه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان به‌قه‌یومه‌كان به‌كرده‌وه‌یه‌كى فاشیانه‌ ناودەبات و روونیکردەوە، ئه‌گه‌ر له‌وه‌ زیاتر بێده‌نگ بن ئه‌وا ئه‌و كاره‌ هه‌مووان ده‌گرێته‌وه. . هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په‌ ئاماژەى بەوە کرد"ده‌ستگیركردنى سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كانى هه‌ده‌په و ئه‌ندامانى شاره‌وانیه‌كانیان هیچ پاساو و تۆمه‌تێك هه‌ڵناگرێت و ته‌نها ئامانج لێى دزینى داهاتى شاره‌وانیه‌كان و قه‌ڵاچۆكردنى گه‌لى كورده‌ و پڕۆسه‌ى پاكتاوى سیاسییه‌ و لێى بێده‌نگ نابن و داواشى كرد سه‌رجه‌میان بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان. . دواى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانیه‌كان له‌مانگى مارسى ئه‌مساڵدا، به‌بڕیارى ئه‌ردۆگان ده‌یان سه‌رۆك شاره‌وانى هه‌ڵبژێردراوى سه‌ر به‌هه‌ده‌په‌ به‌تۆمه‌تى پشتیوانیكردنیان له‌تیرۆر له‌سه‌ر كاره‌كانیان لابران و له‌شوێنیان قه‌یومه‌كانى ئاكه‌په‌ دانران. .