گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح بۆ تاوتوێکردنى دوو پرس لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم دەگاتە هەولێر

2019.11.04 - 14:14
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح بۆ تاوتوێکردنى دوو پرس لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم دەگاتە هەولێر

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   بڕیارە ئێوارەى ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق بگاتە هەولێر و لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمى کوردستاندا بکات. . دوو سەرچاوە لە سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق بە ناس کوردیان ڕاگەیاند، ئامانج لەسەردانەکەى بەرهەم ساڵح تاوتوێکردنى دوو پرسە لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم و لایەنە سیاسییەکان، کە یەکێکیان تاوتوێکردنى دۆخى ئێستاى عێراقە بەگشتى. . ئاماژەیان بەوەشکرد "پرسێکى دیکە پەیوەستە بەهەموارى دەستورەوە، کە بەرهەم ساڵح دەیەوێت لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم تاوتوێی بکات". . بەرهەم ساڵح یەکێک لەو سەرکردانەى کە داواى هەموارکردنى دەستور دەکات، بەرپرسانى هەرێمیش هۆشداریانداوە کە ئەگەر لەو رێگەیەوە زیان بە مافەکانى کورد بگەیەنرێت دژى دەوەستنەوە. . ئەمە سێیەم سەردانى بەرهەم ساڵحە بۆ هەولێر لەدواى هەڵبژاردنى بەسەرۆک کۆمارى عێراق.