گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستلەکارکێشانەوەى سەرۆک وەزیران ڕەتدەکاتەوە

هاوپه‌یمانى فه‌تح: دواى عەبدولمەهدى سه‌پاندن قبوڵناكەین

2019.11.04 - 09:59
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپه‌یمانى فه‌تح: دواى عەبدولمەهدى سه‌پاندن قبوڵناكەین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   هاوپەیمانى فەتح جەختدەکاتەوە، چارەسەر دامەزراندنى حکومەتى زۆرینەیە و دواى عادل عەبدولمەهدى "خۆسەپاندن قبوڵ ناکەن"، هاوپەیمانى نەسریش دەڵێت فەتح دەستلەکارکێشانەوەى عەبدولمەهدى ڕەتدەکاتەوە. . شەوى ڕابردوو عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق لەپەیامێکدا داواى کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکانى کرد و ڕایگەیاند، بەردەوامى خۆپیشاندانەکان زیانى زیاترى لێدەکەوێتەوە. . ئەبوفەقار شەمەرى په‌ڕله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌په‌ڕله‌مانى عێراق له‌چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا ڕگه‌یاند "هاوپه‌یمانى فه‌تح ته‌نها لایه‌ن نییه‌ كه‌ بارودۆخه‌كه‌ له‌ئه‌ستۆ بگرێت، چاره‌سه‌ریش به‌دامه‌زراندنى حكومه‌تى زۆرینه‌ى ده‌كرێت". . ئاماژەى بەوەشکردووە، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ده‌بێت له‌سنورى ده‌ستوریدا بێت نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى، دواى دەستلەکارکێشانەوەى عەبدولمەهدیش سیاسه‌تى سه‌پاندنى زۆره‌ملێ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌. . په‌ڕله‌مانتاره‌كه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح جه‌ختیشى كرده‌وه‌، هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان پابه‌نده‌ به‌ده‌ستوره‌وه‌ نه‌ك مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى و ڕێگه‌شیان له‌وه‌ نه‌گرتووه‌ عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه‌. . شەمەرى باسى له‌وه‌ شكرد ئه‌وان به‌ئاگابوون له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى تشرینى ساڵى پار و هۆشیارى گه‌نجه‌كان بۆ داخستنى هه‌ر ده‌رگایه‌ك كه‌ بیه‌وێت خۆپیشاندانه‌كان دابمركێنێته‌وه‌. . لاى خۆشیه‌وه‌، عه‌بدولفه‌یسه‌ڵ سه‌هلانى ، په‌ڕله‌مانتارى هاوپه‌یمانى نه‌سر ڕایگه‌یاند، عه‌بدولمه‌هدى به‌ته‌نها به‌رپرسیارێتى ئه‌وه‌ى كه‌ ڕووده‌دات له‌ ئه‌ستۆ ناگرێت به‌ڵكو فه‌تح و سائیرن به‌رپرسن له‌عه‌بدولمه‌هدى . عه‌بدولمه‌هدى به‌شێكه‌ له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌ته‌نها خۆى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ نیه‌. . سه‌هلانى ئاشكراشیكرد، فەتح یه‌كێكه‌ له‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ڕه‌تده‌كاتەوە.