کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز کچێکی تەمەن 15 ساڵ شەوی ڕابردوو لە قەزای سۆران بە لەچکەکەی خۆی هەڵواسی و تائێستاش هۆکاری خۆکوشتنەکەی نادیارە. . کرمانج عیزەت، قایمقامی قەزای سۆران بە ناس کوردی ڕاگەیاند "شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی بەرخۆدانی قەزای سۆران، کچێک بە لەچکەکەی خۆی، خۆی هەڵواسیوە خۆی خنکاندووە". . وتیشی، کچەکە تەمەنی 15 ساڵە و خوێندکار بووە، تائێستاش دیارنییە هۆکاری خۆکوشتنەکەی چی بووە و بە وتەی کەسوکارەکەشی هیچ کێشەیەکی نەبووە. . قایمقامی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەنجامدانی پشکنین لە پزیشکی دادی هەولێر، تەرمەکە ڕادەستى کەسوکاری کراوەتەوە، هیچ کەسێکیش لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرنەکراوە.