گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مستەفا سەید قادر  بۆ ناس کورد: هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و لایەنە سیاسییەکان کۆدەبنەوە

2019.11.03 - 19:51
مستەفا سەید قادر  بۆ ناس کورد: هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و لایەنە سیاسییەکان کۆدەبنەوە
ناس کورد- شەهرام عەزیز جێگری سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەربارەی پرسی هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق کۆدەبنەوە. . مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ناس کوردی ڕاگەیاند :"بڕیارە ڕۆژی (سێشەممە، 5ى تشرینى دووەمى 2019) سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆببنەوە". . جێگری سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە دۆخی ئێستای عێراق و پرسی هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق و هەڵوێستی کورد لەو بارەیەوە کە ئێستا هاتووەتە ئاراوە. . ڕۆژی (پێنجشەممە)ی ڕابردوو (28ی تشرینی یەکەمی 2019) لە دانیشتنێکدا پەرلەمانی عێراق، بە زۆرینەی دەنگ لیژنەیەکی لە نوێنەری سەرجەم پێکهاتەکان بۆ هەموارکردنەوەی دەستور پێکهێنا، بۆ ئەوەی لە ماوەی چوار مانگدا لیژنەکە هەمواری دەستورەکە ڕادەستی پەرلەمان بکاتەوە. .