ناس کورد-
دەریای چین، ئۆکراینا، کەنداوی عەرەبی، نیمچەدوورگەی عەرەبی و چەند ناوچەیەکى دیکە کە بەناوى ناوچەی پێشبینینەکراو ناویان هاتوە، لە ڕاپۆرتى میدیا جیهانییەکان وەک ئەو ناوچانە دەستنیشانکراون کە ئەگەرى هەیە جەنگى جیهانى سێیەمیان لێ ڕوبدات.
,
گۆڤارى ناشیۆناڵ ئینترێستی ئەمریکی بڵاویکردووە، پێشبینی دەکرێت چەند ناوچەیەک لەسەر ڕوی زەوی، ببن شوێنى هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم.
,
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە خراوەتەڕو: "دەریای چین، ئۆکراینا، کەنداوی عەرەبی، نیمچەدوورگەی عەرەبی و چەند ناوچەیەکى دیکە بەناوى ناوچەی پێشبینینەکراو ئەو شوێنانەن ئەگەرى سەهەڵدانى جەنگى جیهانى سێیەمیان هەیە".
,
ڕۆبەرت فارڵی، شارەزای ئەمریکی لە بواری بەرگری و ئاسایش ئاماژەى بەوەکردووە، لەبارەى ئەو ناوچانەوە بە گۆڤارەکەى ڕاگەیاندووە:
,
,
دەریای چین
یەکەم ناوچەیە کە ئەگەری هەیە ببێت بە هۆکاری هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم، ئەوەش بەهۆی پەرەسەندن و توندبوونی ململانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، بەتایبەتی دوای سزاکانی ئەمریکا بۆسەر وڵاتی چین و ئەو ڕێکارانەی کە هەردوولا دەیگرنە بەر دژ بەیەک.
,
ئۆکراینا
ناوچەیەکی دیکەی جیهانە کە ئەگەری هەیە ببێت بە پریشکی ڕودانی جەنگی جیهانی سێیەم، بەوپێیەی ئەو وڵاتە بوەتە هۆکاری ڕاگرتنی هاوسەنگی نێوان ڕوسیا و ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکردووە، خواستەکانی ڕوسیا لەو وڵاتە و بەربەرەکانی ئەمریکا لەو خواستانە، ئەگەری هەیە دۆخەکە ئاڵۆزبکات.
,
کەنداوی عەرەبی
کێشەکانی ئەو ناوچەیە وەک "ژیلەمۆیە" هەر لەگەڵ هەڵکردنێکی بایەکدا ئاگرەکەی خۆشدەبێتەوە، ئەگەری هەیە بەخێرایی ببێت بە ئاگرکەوتنەوەیەکی فراوان هەموو جیهان بسوتێنێت، وەک ڕاپۆرتەکە دەڵێت.
,
نیمچە دوورگەی عەرەبی
سەرەڕای هەوڵەکانی ترەمپ بۆ سازان و ڕێککەوتن لەگەڵ کوریای باکور، بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت هێشتا کوریا بەردەوامە لە تاقیکردنەوەی موشەکە بالیستییەکانی، ئەوەش ئەگەری هەیە لە کتوپڕدا پەیوەندییەکان لەنێوان هەردوولادا بەرەو ئاقارێکی مەترسیدار ببات.
,
ناوچەی پێشبینینەکراو
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ناشیۆناڵ ئینترێست، چەند ناوچەیەکی دیکە هەن لە جیهاندا بە خاڵی گەرم دادەنرێن و هیچ لەو ناوچانەی کە پێشتر ئاماژەیان پیکراوە کەمتر نین، بەڵام هێزە زەبەلاحەکانی دونیا نەیاخستوەتە نێو بازنەی گرنگیدانیان، ئەو ناوچانەش پێکهاتوون لە دەریا بەلتیق، ئازەربایجان، فەنزوێلا و کشمیر.