گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکوەزیرانى هەرێم: پێویستە پەلە بکرێت لە ئامادەکردنى پرۆژەیاساى چاکسازى و بنێردرێتە پەرلەمان

2019.11.03 - 18:04
سەرۆکوەزیرانى هەرێم: پێویستە پەلە بکرێت لە ئامادەکردنى پرۆژەیاساى چاکسازى و بنێردرێتە پەرلەمان
ناس کورد- سەرۆکوەزیرانى هەرێم سەرپەرشتى کۆبوونەوەى لیژنەی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی کردووە، جەخت لەسەر پێویستی پەلەكردن لە ئامادەکردنی پڕۆژەیاساکە کراوەتەوە، پاشان ناردنی بۆ پەرلەمانى کوردستان. , بەگوێرەى میدیاکانى پارتى، کۆبوونەوەى لیژنەى ئامادەکردنى پرۆژەیاساى چاکسازى بە سەرپەرشتى مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى هەێم و ئامادەبوونى قوباد تاڵەبانى، جیگرى سەرۆکوەزیران بەڕێوەچوە، کە گفتوگۆ دەربارەی ڕەهەندە گشتییەکانی یاساکە و تایبەتمەندییە یاسایی و کارگێڕییەکانى کراوە. , جەختلەوەش کراوەتەوە، پێویستە پەلە بکرێت لە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی وەک یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەریمی کوردستانە و دەنێردرێت بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ پەسەندکردنی. , سەرۆکوەزیرانى هەرێم ئاماژەى بەوەکردووە، چاکسازی پرۆسەیەکی زۆر گرنگە و پێویستە بە زوترین کات پڕۆژەیاساکە ئامادە بکرێت و ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت. , ئەوەشى خستوەتەڕو: "چاکسازی دەبێ دادپەروەریی تێدا بێت و نابێت هیچ کەسێکی شایستە مافی بفەوتێت، بەڵام لە هەمان کاتیشدا رێگەش بە کاری نایاسایی و ناڕەوا نادرێت". , لیژنەی ئامادەکردنەوەی پڕۆژەیاسای چاکسازی وەک بەشێکی گرنگی هێڵە گشتییەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەم، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و بە سەرۆکایەتیی وەزیری داد پێکهێندراوە. , ,