گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوای ئەنجامدانی چەند چاکسازییەکی بەپەلە دەکەن

نەوەی نوێ هۆشداری دەدات لە دروستبوونی خۆپیشاندان و حکومەت هەرێمیش ئاگادار دەکاتەوە

2019.11.03 - 17:32
نەوەی نوێ هۆشداری دەدات لە دروستبوونی خۆپیشاندان و حکومەت هەرێمیش ئاگادار دەکاتەوە
ناس کورد- ئەنجومەنی سیاسی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هۆشداری بە حکومەتی هەرێم و یەکێتی و پارتی دا، ئەگەر چاکسازی نەکەن و چارەسەرێک بۆ کێشەکانی هاووڵاتییان نەدۆزنەوە، ئەوا خۆپیشاندانەکانی عێراق بۆ هەرێمیش دەگوازرێتەوە. , لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی سیاسی جوڵانەوەی نوێ لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ماوەی چەندین ڕۆژە هاوڵاتییانی عێراق لە خۆپیشاندان بەردەوامن و هەرچەندە چەندین قوربانی لێکەوتوەتەوە، بەڵام هێشتا سورن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە، ئەو هۆکارانەشی کە خەڵک ڕژاونەتە سەر شەقام، هەموو ئەو کێشانە لە هەرێمی کوردستاندا بوونیان هەیە، سەرباری دواکەوتنی مووچە و بوونی پاشەکەوتی مووچە کە لە باشور و ناوەڕاستی عێراقدا بوونیان نییە". , نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئێمە داواکارین دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق وەک چاودێر تەماشای دۆخەکە نەکەن، چونکە بەشێکی زۆری ئەو هۆکارانە لە کوردستانیشدا بوونیان هەیە و ئەگەر چارەسەری ریشەیی نەدۆزرێتەوە ئەوە بە دڵنیاییەوە پریشکی ئەو ڕوداوانە بۆهەرێمی کوردستانیش دەگوازرێنەوە". , "لەو سۆنگەیەوە پێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارانە لەگەڵ ئەو دۆخەی عێراقدا مامەڵە بکەن و لە هەرێمی کوردستاندا کۆمەڵێک هەنگاوی جدی بنێن بۆ چارەسەری چەند قەیرانێکی قوڵ، خۆ ئەگەر ئەو داواکارییانەی خوارەوە جێبەجێ نەکرێن و حکومەت کاری جدی نەکات لەژێر چاودێریی ئۆپۆزسیۆندا، ئەوە لە داهاتوودا دڵنیابن هاوڵاتییان خۆیان هەڵوێست وەردەگرن و تا سەر دۆخی کوردستان وا بە بێدەنگیی نامێنێتەوە و خەڵک بێدەنگ نابێت لە داواکردنی مافی خۆى"، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەى نەوەى نوێدا هاتوە. , ڕاشیگەیاندووە، ئەو کاتەی پریشکی روداوەکانی بەغداد دەگەنە هەرێمی کوردستان ئەوە جوڵانەوەکەیان هەڵوێستی دیکەی دەبێت و لەپاڵ خەڵکدا دەبێت. ,  هاوکات نەوەی نوێ ئاماژەی بە چەند هەنگاوێکی چاکسازی کردووە کە ئەمانەن:  , ١- بەشەفافیی مامەڵەبکرێت لەگەڵ دەستکەوتی نەوت وگاز و سەرچاوەکانی تری دارایی، لیژنەی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات درووست بکرێت و دەستبەجێ داهات و بڕی هەناردەی راستەقینەی نەوت و خاڵە سنووریەکان و داهاتی ناوخۆ بخرێتە بەردەستی ئەو لیژنەیە و ئاشکرا بکرێت. , ٢- چارەسەرێکی گونجاو بۆ ئەو هەموو ڕێژەی بێکارییە بدۆزرێتەوە کە ئێستا لەنێو گەنجاندا هەیە و جگە لە گرنگییدانی کەرتی گشتیی بەم بابەتە، ئەوە کەرتی تایبەت بە رۆڵی خۆی هەستێت و دەستی دوو حیزبی دەسەڵاتداری لێ دوربخرێتەوە. , ٣-دانانی کاتێکی دیاریکراو بۆ گێڕانەوەی موچەی پاشەکەوتکراو، هەروەها دانانی ئالیەت و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو بابەتە. , ٤- چارەسەرکردنی قەیرانی فەرمانبەری بندیوار و گێڕانەوەی ئەو بڕە پارەیە بۆ بواری خزمەتگوزاریی و ئاوەدانیی شار، قەزا، ناحیە و گوندەکان بە یەکسانیی بۆ هەموویان، نەک تەنها بۆ شارە گەورەکان. , ٥- حکومەت بە پشت بەستن بە داواکاریی و پێشنیارەکانی نەوەی نوێ و هێزەکانی تری ئۆپۆزسیۆن، پرۆژەیەکی گەشەپێدانی هەمەلایەن ڕابگەیەنێت و لەم ڕێگەیەوە ئاستی گەشەو بژێوی هاوڵاتییان بەرزبکرێتەوە. , ٦- دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بگەڕێندرێتەوە. , ٧-هێزی پێشمەرگەی کوردستان یەک بخرێتەوە، هێزێکی نیشتیمانیی کوردستانیی دابمەزرێندرێت و دامەزراوە ئەمنییەکانیەکانی تریش یەکبخرێنەوە و دەستبەجێ جێگۆڕکێ بە کەسی یەکەمی دامەزراوە ئەمنیەکانی شارەکان بکرێت. بە جۆرێک بەرێوبەری دەزگە ئەمنیەکانی سنوری سلێمانیی بگوازرێنەوە بۆ هەولێر و دهۆک و بە پێچەوانەشەوە. , ٨-گرنگیەکی باش بدرێت بەکەرتەکانی پەروەردە و تەندروستیی، هەروەها باشکردنی ڕێگەوبانەکان وبودجەی پێویستیان بۆ دیاری بکرێت. , ٩- پرۆژەیەکی باش و جدی، لەگەڵ خشتەی کات و پلانی راستەقینە بخرێتە ڕوو بۆ چارەسەری کێشەی کەم ئاویی و بێکارەبایی و کێشە خزمەتگوزارەییە پێویستەکان. , ,