گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

روانگەى سورى: ئەمریکا بنکەیەکی نوێ و هەمیشەیی لە قامیشلۆ دەکاتەوە

2019.11.03 - 16:11
روانگەى سورى: ئەمریکا بنکەیەکی نوێ و هەمیشەیی لە قامیشلۆ دەکاتەوە
ناس کورد – ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانى مرۆڤ، ئاشکرایدەکات کە هێزیکی دیکەی ئەمریکی گەڕاوەتەوە ڕۆژئاوای کوردستان و لەشاری قامیشلۆ بنکەیەکی سەربازی هەمیشەیی دروستدەکات. . ئەمڕۆ (یەکشەممە، 3ی تشرینی دووەمی 2019)، ڕوانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند :"ئەمریکا لەدوای بڕیارەکەی دۆناڵد تڕەمپەوە بۆ کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی لەسوریا جۆرێک لە پاشگەزبوونەوەی بۆ دروست بوە و لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا سێ کاروانی جیاوازی ئەمریکا کە سەدان سەرباز و چەندین بارهەڵگر لە چەکی قورسیان پێ بووە گەڕاونەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا". . ڕوانگەی سوری ئاماژەی بەوە داوە:"هێزە گەڕاوەکانی ئەمریکا سێ بنکەی نوێی سەربازی بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دروستدەکەن کە یەکێک لەبنکەکان لە شاری قامیشلۆ دەبێت و دوو بنکەکەی دیکەش لە ناوچەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەبێت". . سەرچاوەیەک بە ڕوانگەکەی وتوە: "ئەمریکا لە ئێستادا بەشێوەیەکی باش گەڕاوەتەوە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە تایبەت بۆ پاراستنی ناوچە نەوتییەکانی سنوری ژێر دەستی هەسەدە، هەروەها ڕۆڵێکی باشی دەبێت لە ڕێگریکردن لە پێشێلکارییەکان لەناوچەکە". . سەرچاوەکە باسی لەوەشکردوە: "لە ئێستادا پلانیک هەیە بۆ ئەوەی ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەنێوان ئەمریکا و ڕوسیا و تورکیا بەشێوەیەک لە شێوەکان دابەش بکرێت و هێزی سەربازی ئەوانی لێ بێت". .   ڕوانگەی سوری باسی لەوەکردوە: "بەپێی زانیارییەکانی ئێمە حکومەتی سوریا و ڕوسیا لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ بدەنە دەست سوپای ڕوسیا و بۆ ماوەی 49 ساڵی داهاتوو لەلایەن ئەوانەوە بەڕێوەببرێت، بۆیە لەئێستادا ئەمریکا هەوڵی دروستکردنی فڕۆکەخانەیەکی نوێ دەدات لە قامیشلۆ". . "لەئێستادا سوپای ڕوسیا ناوچەی "نادی زەراعی" لە قامیشلۆ کۆنتڕۆڵکردوە کە زۆر نزیکە لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆوە، هەروەها سوپای ئەمریکاش لە گوندی هیمۆ جێگیر بووە کە تەنها 4 کم دوورە لە شاری قامیشلۆوە و لەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیان بە دروستکردنی بنکەی سەربازی نوێ کردوە لەو گوندە"، ڕوانگەی سوری وای وتوە. .