کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە)، پەیامێک بۆ وەرزشوانێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەنێرێت و دەڵێت:"هیوادارم ببیتە دەنگی ئێمە". . لە تویتێکدا کە ئاڕاستەی ماکوان ئەمیرخانی، یاریزانی بۆکسێنی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە، مەزڵوم کۆبانی نووسیویەتی :"سڵاو لەو ئازایەتیەت، هیوای هەموو سەرکەوتنێکت بۆ دەخوازین". . مەزڵوم کۆبانی ئاماژەی بەوەشکردووە :"هیوادارین بتوانی ببیتە دەنگی ئێمە، تا هەموو ئەو هەوڵانەی کە بۆ پاکتاوی نەژادی و گۆڕینی دیمۆگرافی بەرامبەر کوردەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت، نیشانی جیهان بدەی". . ماکوان ئەمیرخانی، دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا لە پاڵەوانێتی "یوو ئێف سی" کە یەکێک لە بەناوبانگترین پاڵەوانێتییەکانی یاری بۆکسێنە، سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ڕایگەیاند :"ڕاستە شوێنی ژیانی من فینلەندایە، بەڵام وڵاتی من کوردستانە". .