گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مانگرتنی گشتی و داخستنی ڕێگا سەرەکییەکان.. ئەمڕۆ دۆخی بەغدا و پارێزگاکانى باشور جیاواز بوو

2019.11.03 - 11:34
App store icon Play store icon Play store icon
مانگرتنی گشتی و داخستنی ڕێگا سەرەکییەکان.. ئەمڕۆ دۆخی بەغدا و پارێزگاکانى باشور جیاواز بوو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بۆ پاڵپشتیكردنى خۆپیشانده‌ران و شه‌پۆلى ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى عێراق له‌دژى گه‌نده‌ڵى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و داواكارى بۆ گۆڕینى هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ كه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 3ى تشرینی دووەمی 2019، مانگرتنی گشتى و بایکۆتی ده‌وام له‌ به‌غدا و چه‌ند شارێكى تری باشور دەستیپێکرد. . پەیامنێرانی ناس کورد لە بەغدا و شارەکانى باشور ڕایانگەیاند، لە زۆربەى ناوچەکان دەوامی خوێند وەستاوە و زیاتر لە 10 ملیۆن خوێندکار نەچوونەتەوە بۆ خوێندن. . په‌یامنێرى ناس كورد له‌ به‌غدا ڕایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كى سه‌در و بنوك له‌ چه‌ندین داموده‌زگاى حكومى و قوتابخانه‌كاندا ده‌وام ڕاگیراوه‌ و چه‌ند ڕێگه‌یه‌كى سه‌ره‌كیش له‌ناو شارى به‌غدا داخراوه‌. . ئاماژه‌ى بەوەشكرد، ڕێگاى سه‌ره‌كى نێوان پارێزگاى به‌غدا و واسیت و ڕێگاى به‌ره‌و زه‌عفه‌رانیه‌ داخراوه‌ و تادێت بایكۆت و خۆپیشانده‌ران له‌ مه‌یدانى ته‌حریرى ناو شارى به‌غداش گه‌رمتر ده‌بن. . هاوکات په‌یامنێرى ناس كورد له‌ زه‌یقار ڕایگه‌یاند، بایكۆتى گشتى ده‌وام له‌ شارى ناسریه‌ش ده‌ستیپێكردووه‌ و ڕێگا و پرده‌ سه‌ره‌كیه‌كانى ناو شاره‌كه‌ش داخراون. . له‌لایه‌كى تره‌وه‌ له‌شارى به‌سره‌ش خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌رده‌وامه‌ و بایكۆتى ده‌وام ده‌ستیپێكردووه‌ و ڕێگاى سه‌ره‌كى نێوان خۆر زوبێر و ئوم قه‌سر به‌ستراوه‌ و فه‌رمانبه‌ران ناتوانن بچنه‌ سه‌ر ده‌وامه‌كانیان. . له‌ئوم قه‌سرى سه‌ر به‌شارى به‌سره‌ش ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌روازانه‌ى كه‌ ده‌چنه‌ سه‌ر به‌نده‌رى ئوم قه‌سرى نێوده‌وڵه‌تى داخراون و فه‌رمانبه‌ران ناتوانن بچنه‌ سه‌ر كاره‌كانیان و به‌شێكى زۆرى ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ش كه‌ به‌ره‌و عێراق دێن و شتومه‌ك هاورده‌ ده‌كه‌ن نه‌یانتوانیوه‌ باره‌كانیان دابگرن له‌واده‌ى خۆیدا. . له‌ شارى كوتیش بایكۆتى گشتى ده‌وام ده‌ستیپێكردووه‌ و شه‌قامه‌ سه‌ره‌كیه‌كانى شاره‌كه‌ داخراون و خۆێندكارانیش چونه‌ته‌ ڕێزى خۆپیشانده‌رانه‌وه‌.