کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا مانگانه 30 ملیۆن دۆلاری له فرۆشتنى نه‌وتى باكورى خۆرهه‌ڵاتى سوریا (ڕۆژئاوا) به‌شێوه‌ی قاچاخ ده‌ستده‌كه‌وێت. . ماریا زاخارۆف، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کرد، مامه‌ڵه‌ى سوپاى ئه‌مریكا یاسایى نییه و گومانیشى لە پلانى ستراتیژى واشنتۆن له‌و ناوچه‌یه دروستكردووه. . به پاساوى دوورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسى هه‌ڵهاتنى زیندانیانى داعش له ڕۆژئاواى كوردستان، واشنتۆن نایه‌وێت ژماره‌یه‌ك له‌و هێزانه‌ى كه ماونه‌ته بكشێنیته‌وه و مۆسكۆش داوا ده‌كات ئەمریکا ئەو هێزانه بكشێنیته‌وه و كێڵگه نه‌وتیه‌كانى ناوچه‌كه‌ش ڕاده‌ستى حكومه‌تى سوریا بكات.