کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
شەوی ڕابردوو و لەکاتی گەڕانەوەیدا لە گۆڕەپانی تەحریرەوە بۆ ماڵەکەی لە باشوری بەغدا، گروپێکی چەکداریی کچە چالاکێکی خۆپیشاندانەکانی بەغدایان ڕفاند.
.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ناس کوردی وت، شەوی ڕابردوو شەممە، 2ی تشرینی دووەمی 2019، سەبا فەهداوی لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەوە ڕفێنراوە.
.
وتیشی، "بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، گروپێکی چەکداری لە نزیک چوارڕیانی حەمزە سەبایان ڕفاندووە و بردوویانە بۆ شوێنێکی نادیار لە ناوچەى زەیتونە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا.
.
ئاماژەى بەوەشکرد، "ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری هۆندای توسان سپی بووە و ژمارەى تابلۆی ئۆتۆمبێلەکە 23505 بووە."
.
هەردوای بڵاوبوونەوەى هەواڵەکە، چالاکان و خۆپیشاندەرانی عێراقی لە تویتەر و فەیسبوک هەڵمەتێکیان لەژێر چەند هاشتاگێک دەستپێکرد بۆ ئازادکردنی سەبا و سزادانی ڕفێنەرانی.
https://twitter.com/Sddann1/status/1190854339826520066?s=20