کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- جێگرى سکرتێرى گشتى یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەڵوێستی پارتەکەى لەبارەی هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق ڕادەگەیەنێت و ئاشکرایدەکات، پشتگیری لە هەموارکردنەوەی دەستور دەکەن تا ئەو ئاستەی زیان بە مافە دارایی و دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان نەگەیەنێت. . لە ڕاگەیەندراوێکدا كۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یەکێتی دەربارەی دۆخی سیاسی عێراق ڕایگەیاند: " ئێمه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه چۆن به توندی دژی فه‌سادی سیاسی و ئیداری و دارایی و هه‌موو شێوازه جیاوازه‌كانی گه‌نده‌ڵین، له به‌رامبه‌ریشدا پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ هێنانه‌كایه‌ی سیستمێكی دیموكراسی و به‌دیهێنانی چاكسازی و زامنكردنی ئاستێكی به‌رزی دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تین". . ئاماژەی بەوەشكردووە:"وەک یەکێتی تا ئه‌و ئاسته پاڵپشتی له هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه و ماددەكانی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق ده‌كه‌ین كه نه‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به مافه سیاسی و ئیداری و به‌ركه‌وته داراییه‌كانی گه‌لی كوردستان و كه‌میان نه‌كاته‌وه به ته‌واوی مافه كلتوری و نهتهوایهتیهكانیشمانهوه و چاره‌سه‌ره پێشنیاركراوه‌كانی بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراق نه‌شێوێنێت كه ئێستا له چوارچێوه‌ی ماده‌ی (140)ی ده‌ستووردا نه‌خشه‌ڕێژ كراوه". . لە ڕاگەیەندراوەکەی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیدا، جەختکراوەتەوە، هه‌ر هه‌وڵێك له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌كه‌وه به‌و ئاڕاسته‌یه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، بۆیه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێداگری ته‌واو له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وت ومافه دهستوورییەكانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كاته‌وه و دژ به هه‌ر هه‌وڵێك ده‌وه‌ستنه‌وه كه‌بۆ كه‌مكردنه‌وه‌یان بێته ئاراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ چاوبه‌سته‌كی به‌رگی گه‌مه‌ی خواستی شه‌قامیشی به‌به‌ردا بكرێت. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: "ئێمه زۆر باش له داخوازیه‌كانی شه‌قامی عێراقی تێده‌گه‌ین كه خواست و داوای ڕه‌وان و سه‌ره‌تاییترین مافن كه‌به ژیانی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه ڕه‌واببینرێت، كه به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارێتی ناوه‌ند لە به‌غداد له به‌جێهێنانیان كه‌مته‌رخه‌می زۆری نواندووە، بۆیه ناكرێت و ناشبێت كه ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌داخوازیه مه‌ده‌نیه‌كانی شه‌قامه‌وه بكرێته بیانوو بۆ هه‌ر جۆره پیلانگێڕیه‌ك له‌ژێر ناوی پێداچوونه‌وه و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ی له‌دژى مافه ڕه‌وا به‌ده‌ستهاتووه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌كاربهێنرێت". . ڕاگەیەندراوەکە لەکاتێکدایە، خۆپیشاندانەکانی هاووڵاتیانی عێراق دژی حکومەت و بۆ داواکردنی چاکسازی بەردەوامە و لە شەقامی عێراقیشدا باس لە دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی و هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق دەکرێت. .