گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لە وڵاتان دەکات دەستوەرنەدەنە کاروباری ناوخۆی عێراق

2019.11.02 - 18:02
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لە وڵاتان دەکات دەستوەرنەدەنە کاروباری ناوخۆی عێراق

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   وەزارەتی دەرەوەی عێراق، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و داواى لە وڵاتان کرد ڕێز لە سەروەری دەستوری عێراق بگرن و دەستوەرنەدەنە کاروباری ناوخۆیی، ئاماژەی بەوەشکردووە، خۆپیشاندان مافێکی دەستوری هاووڵاتیانی عێراقە و خۆیان پێویستە ئەو حکومەتەی دەیانەوێت هەڵیبژێرن. . لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژە بەوە کراوە :"لەگەڵ بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکانی هاووڵاتیانی عێراق بۆ داواکردنی چاکسازی و مافەکانیان، هەندێک وڵات و ڕێکخراوی دەرەکی هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاندووە لەو بارەیەوە، بەڵام ئێمە دووپاتیدەکەینەوە کە خۆپیشاندان مافێکی ڕەوا و دەستوری هاووڵاتیانی عێراقە و پێویستە ڕێزیان لێبگیرێت". . وەزارەتی دەرەوەی عێراق داواشی لەو وڵاتانە کردووە، ڕێز لە سەروەری دەستور و دەسەڵاتی حکومەتی عێراق بگرن و دەستوەرنەدەنە کاروباری ناوخۆیی عێراق. . جەختیش لەوەکراوەتەوە، کە وتارەکەی ڕۆژی هەینیی مەرجەعیش، بەهەمانشێو داوای ئەوەی کردووە، بۆ هیچ کەس و گروپ و لایەنێکی هەرێمی نییە، لەجێگەی گەلی عێراق بڕیار بدات و بۆچوونی خۆی بسەپێنێت بەسەریاندا.   . ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی میدیا عێراقی و جیهانییەکان، حکومەتی ئێران قاسم سولەیمانی ناردووەتە بەغدا و دەیەوێت لەڕێگەی ئەوەوە عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەکەیدا بهێڵێتەوە، لە بەرامبەردا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندەرانی عێراق وێنەی قاسم سولەیمانیان دەسوتاند، وەک ئاماژەیەک بەوەی دەستوەردەداتە کاروباری ناوخۆی عێراق. .