کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سه‌رچاوه ڕۆژنامەوانییەکانی ئەوروپا ئاشکرایانکرد، پێدەچێت لە گواستنەوەی زستانەدا، ئەستێرەی بەناوبانگی سویدی، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ دووبارە لەڕێگەی یانەیەکی گەورەوە بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن لە ئەوروپا و چەند یانەیەکی گەورە ڕکابەری لەسەر گواستنەوەی دەکەن. . ماڵپه‌ڕی توتۆ مێركاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یانەی مانچێسته‌ریونایتد په‌یوه‌ندی به ئیبراهیمۆڤیچەوە کردووە بۆ ئەوەی لە مێرکاتۆی زستانەدا دووبارە بیگەڕێننەوە یانەکە. کە پێشتریش لە سەردەمی ڕاهێنەرایەتی مۆرینهۆدا یاری بۆ دەکردن. . تۆتۆ مێرکاتۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە مانچستەریونایتد، هەریەکە لە ئینته‌رمیلان و ناپۆلی ئیتاڵیش هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرە زەبەلاحە سویدییەکە دەدەن. . سۆڵشایه‌ری راهێنه‌ری مان یونایتد ده‌یه‌وێت هێڵی هێرشبردنی تیپه‌كه‌ی به‌هێزتربكات، به تایبه‌تی له هاوینی رابردوو هه‌ریه‌كه له لوكاكۆ و سانچێز ریزه‌كانی تیپه‌كه‌یان به‌ره‌و ئینته‌رمیلان جێهێشت. . هەوڵدانی ئەو یانانە بۆ گواستنەوەی زڵ‌اتان لەکاتێکدایە، یاریزانە سویدییەکە هەرچەندە تەمەنی 38 ساڵە، بەڵام لە 31 یاری ئه‌م وه‌رزه‌دا لەگەڵ لۆس ئەنجلێس گالاكسی 31 31 گۆڵی تۆمار کردووە و هەشت گۆڵیشی دروستکردووە. . له كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو زڵ‌اتان گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لۆس ئانجلیس گالاكسیی ئه‌مریكی كۆتاییدێت و تائێستاش ڕەزامەندی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەرنەبڕیوە، هەربۆیە ده‌توانێت به خۆڕایی بچێته هه‌ر یانه‌یه‌ك، كه بیه‌وێت. .