کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەک پاڵپشتیکردن لە خۆپیشاندەرانى شارى بەغدا و شارەکانى تر‌ى عێراق، سەندیکاى مامۆستایانى عێراق لە راگەیەندراوێکدا هەفتەیەک بایکۆتى گشتى دەوامى، راگەیاند. . لهڕاگهیهندراوێكى فه‌رمیدا کە ئەمڕۆ (شەممە، 2ى تشرینى دووەمى 2019) بڵاوى کردووەتەوە، سه‌ندیكاى مامۆستایانى عێراق ئاماژەى بەوە کرد "ڕۆژى 28ى تشرینى یەکەمى 2019 چوار ڕۆژ بایكۆتى ده‌وامیان ڕاگه‌یاند ئه‌وه‌ش بۆ پاڵپشتیكردنى خۆپیشانده‌ران و داوا ڕه‌واكانیان و هه‌ره‌وه‌ها له‌دژى مامه‌ڵه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران". . لهبهشێكى تر‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌پێناو پاڵپشتیكردنى داواكارى خه‌ڵكى عێراقدا كه خۆیان به‌به‌شێكى ده‌زانن و هه‌ره‌وه‌ها به‌هۆى جدى نه‌بوونى ده‌سه‌ڵات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان وه‌كو وانه‌یه‌كى مه‌ده‌نى تر بۆ ده‌سه‌ڵاتداران له‌مڕۆه‌وه 2ى تشرینى دووەمى 2019 بۆ ماوه‌ى یەك هه‌فته‌ى تر درێژه بهبایكۆتى گشتى ده‌وام له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق جگه له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ن و تاوه‌كو ڕۆژى 7ى تشرینى دووەمى 2019 به‌رده‌وام ده‌بن و به‌وردیه‌وه له‌گۆڕانكارییه گرنگه‌كانى عێراق ده‌ڕوانن.