گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێیگەڕێ با بگەنێت .. لە عێراقیش بایکۆتی کاڵای ئێرانی دەستیپێکرد

2019.11.02 - 16:27
App store icon Play store icon Play store icon
 لێیگەڕێ با بگەنێت .. لە عێراقیش بایکۆتی کاڵای ئێرانی دەستیپێکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەشێک لە عێراقییەکان هەڵمەتێکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستپێکردووە بۆ بایکۆتی بە کۆمەڵی کاڵا ئێرانییەکان وەک کاردانەوەیەک لە بەرانبەر "دەستێوەردان و بەشداری ئێران لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانى ئەم دواییەی عێراقییەکان." . چالاکان و بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەڕێگەى هاشتاگی "خلیها_تخیس" (لێیگەڕێ بە بگەنێت) هەڵمەتەکەیان دەستپێکردووە و داوای بایکۆتکردنی هەموو کاڵایەک دەکەن کە لەسەر نوسرابێت "لە ئێران دروستکراوە" https://twitter.com/WATTEN__90/status/1190285648986562562?s=20 https://twitter.com/moh_ai93/status/1190606398347976707?s=20 یەکێک لە بەشداربووانی هەڵمەتەکە دەڵێت، "ئامانج لەو کارە سزادانی تاران و فشارە بۆسەر ئابورییەکەى لەپێناو وەستاندنی دەستێوەردانەکان لە عێراق." https://twitter.com/Alkenany_87/status/1190603471856250880?s=20
هاوکات بەشداربووانی هەڵمەتەکە هانی عێراقییەکان دەدەن بەرهەمی ناوخۆیی بکڕن بۆ چالاککردنی ئابوری داڕووخاوی وڵاتەکەیان. . لە چەند ساڵی ڕابردووەوە بازاڕی عێراق پڕبووە لە بەرهەمی هاوردەکراو لە وڵاتانی دراوسێوە، بەڵام بەرهەمە ئێرانییەکان پشکی شێریان بەرکەوتووە بەهۆی کەمی نرخەکەی و ئاسانکاری بۆ هاوردەکردنی. https://twitter.com/AljuburiSara/status/1190371417986125824?s=20 بەرهەمە ئێرانییەکانیش لە یەک بواردا نییە، بەڵکو لە سەوزە و میوە و شیرەمەنییەکان تا کەلوپەلی کارەبای و ئۆتۆمبێل و کەرەستەى بیناسازی و غاز و کارەباشی گرتووەتەوە. . بۆ نمونە لە ساڵی 2016دا، قەبارەى هەناردەکردنی ئێران بۆ عێراق گەیشتووەتە نزیکەى شەش ملیار دۆلار، واتە 15%ی داهاتی بودجەى ساڵێکی عێراق. https://www.facebook.com/rusul.j.mohsenn/posts/451629605469257 هەڵمەتی "لێیگەڕێ با بگەنێت" هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی توڕەیی خەڵک لە خۆپیشاندانەکانى ئەمدواییە لەدژی دەستێوەردان و هەژموونی ئێران و کاری "میلشیا ئێرانییەکان" لە عێراق. https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=566244544129960&id=100022332590869 پێشتر پەیمانگای "واشنتن بۆ توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی نزیک" چەند زانیارییەکی بڵاوکردەوە کە باسی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵێک گروپی چەکداری عێراقی و فەرماندەی سەربازییەکان لەگەڵ چەند ئەفسەرێک لە سوپای پاسدارانی ئێران کرد بۆ دروستکردنی تۆڕی قەیرانەکان کە ئەرکی سەرەکی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان بوو. . پەیمانگاکە دەڵێت، فالح فەیاز، سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی و قاسم سلیمانی، سەرۆکى فەیلەقی قودسی ئێران و بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکوەزیران لە تۆڕەکەدان. . لەدوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان لە 1ی تشرینی یەکەم، تائێستا 257 خۆپیشاندەر بە دەستى هێزە ئەمنییەکان کوژراون.