گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆمبێکى ترسناک دژى خۆپیشاندەرانى عێراق بەکارهێنراوە کەلـلەسەر و بڕبڕەى مرۆڤ تێکدەشکێنێت

2019.11.02 - 13:31
App store icon Play store icon Play store icon
بۆمبێکى ترسناک دژى خۆپیشاندەرانى عێراق بەکارهێنراوە  کەلـلەسەر و بڕبڕەى مرۆڤ تێکدەشکێنێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕێكخراوى لێبوردنى  نێوده‌وڵه‌تى هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى عێراقى بە کوشتنى به‌ئه‌نقه‌ستى خۆپیشانده‌ران تۆمه‌تباركرد، ئاشكراشى كرد، ئه‌و بۆمبه‌ى فرمێسك ڕێژه‌ى كه‌ هێزه‌كان له‌دژى خۆپیشانده‌ران بەکارهێنراوە كه‌لـله‌سه‌ر و بڕبڕه‌ى مرۆڤ تێکدەشکێنێت. . ڕێكخراوه‌كه‌ لە ڕاگەیەنراوێکدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراقى به‌به‌كارهێنانى بۆمبى فرمێسكڕێژ به‌ئامانجى كوشتنى خۆپیشانده‌ران تۆمه‌تبار كردووه‌. . جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، به‌دواداچونیان بۆ گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیی کردووە کە كه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ ڕاستیه‌ و ڕویداوه‌. . له‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌دا كه‌له‌كاتى سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كاندا بڵاو كرایه‌وه‌، دەردەکەوێت کە بۆمبێكى فرمێسك ڕێژ له‌ده‌موچاوى خۆپیشانده‌رێك دەدات و له‌پشته‌وه‌ى سه‌رییه‌وه‌ نوكه‌كه‌ى ده‌رچووه‌ و دوكه‌ڵێكى خهست بەرزدەبێتەوە. . ڕێكخراوه‌كه‌ باسى له‌وه‌كردووه‌، به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانیان ئه‌و بۆمبانه‌ى كه‌ له‌دژى خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنراون  له‌ڕووى كێشه‌وه‌ ده‌ به‌رامبه‌رى گازى فرمێسكڕێژى ئاساییه‌ كه‌ كێشه‌كه‌ى نزیكه‌ى 25 بۆ 50 میلیگرامه‌ و ئه‌و بۆمبه‌ى كه‌ به‌كارهێنراون له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌وڵاتى بولگاریا و سڕبیا دروستكراون. . پێشتریش كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ له‌عێراق له‌نوێترین ئاماریدا له‌باره‌ى قوربانییه‌كانى خۆپیشاندانه‌كانى عێراقه‌وه‌ ڕایگه‌یاندبوو، له‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ 264 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ى 12 هه‌زار كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.