گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لاڤرۆڤ: به‌غدادى دروستکراوى ئه‌مریكایه‌ و هه‌ر خۆشى له‌ناوى برد

2019.11.02 - 13:02
لاڤرۆڤ: به‌غدادى دروستکراوى ئه‌مریكایه‌ و هه‌ر خۆشى له‌ناوى برد
ناس کورد- وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا ڕایگەیاند، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى دروستکراوى ئه‌مریكایه‌ و هه‌ر خۆشى له‌ناوى بردووه‌، ده‌شڵێت، ڕوسیا گومانى له‌ناوبردنه‌كه‌ى هه‌یه‌ و به‌دواى زانیارى جیاوازتردا ده‌گه‌ڕێت. . له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ڕوسیا 24، سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا ڕایگه‌یاند: "له‌باره‌ى كوشتنى به‌غدادیه‌وه‌ وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئەمریکا ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام زانیارى زیاترمان له‌و بارەیەوە‌ ده‌وێت، چونکه‌ له‌ بارودۆخى ئاهه‌نگ و شادیدا ڕاگه‌یه‌نرا به‌ڵام سه‌ربازه‌كانیان هێشتا سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاترن و ناشتوانن ئەوەى كه‌ ئه‌مریكا وتوویه‌تى لێى دڵنیابنه‌وه‌". . لاڤرۆڤ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، "له‌ناوبردنى تیرۆریستێكى وه‌كو ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى كه‌ چه‌ند جارێك باس له‌كوژرانى كراوه‌ كارێكى زۆر باشه‌، ئه‌وان باش ده‌زانن ئه‌گه‌ر ڕاستیش بێت و ئه‌و كوژرابێت دروستكراوى ئه‌مریكا خۆى بوو". . وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا باسى له‌وه‌ش كرد، ده‌ركه‌وتنى داعش له‌دواى "داگیركردنى عێراق" له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى عێراقه‌وه‌ بوو، به‌تایبه‌ت دواى ئازادكردنى زیندانیه‌ توندڕه‌وه‌كانى ئه‌و وڵاته‌، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ ئه‌مریكا خۆى هه‌ستێت به‌له‌ناوبردنى ئه‌وانه‌ى خۆى دروستیكردوون، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ڕویدابێت ئه‌وا هه‌ر كارێكى باشه‌.