کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئاگربەستى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا بەشێوەیەکى باش جێبەجێ دەکرێت. . دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان لە کۆشکى سپى ئاماژەى بەوەشکرد، پەیوەندییەکانى لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا زۆرباشە. . ئەو قسانەى ترەمپ لەکاتێکدایە، دوێنێ هێزێکى ئەمریکى بەهەماهەنگى لەگەڵ هێزەکانى سوریاى دیموکرات، گەڕانێکى سەربازییان لەنزیک بیرە نەوتەکانى ڕۆژئاواى کوردستان ئەنجامدا. . بەپێی میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستانیش، تورکیا بەردەوامە لە شکاندنى ئاگربەست و هێرشکردنە سەر ناوچەکانى ڕۆژئاواى کوردستان و لەو چوارچێوەیەشدا ئێوارەى دوێنێ شەڕڤانان بەرەنگارى هێرشێکى تورکیا بوونەتەوە و تێکیان شکاندووە.