کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق بەرزبوونەوەى ئامارى کوژراو و بریندارانى خۆپیشاندانەکانى عێراقى ڕاگەیاند. . ئه‌كره‌م به‌یاتى وته‌بێژى کۆمسیۆنەکە ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى چه‌ند هه‌فته‌ى ڕابردووەوە تا ئێستا 264 کەس كوژراون و نزیكه‌ى 12 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون. . بەپێی كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ، له‌گێمى دووه‌مى سه‌رهه‌ڵدان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان لهشارهكانى عێراقدا كه 25 ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستى پێكرده‌وه، 107 كه‌س كوژران و نزیكه‌ى شەش هەزار كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون. . له‌دواهه‌مین وتاریدا له‌سه‌ر بارودۆخى عێراق دواى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان به‌رهه‌رم ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق ڕایگه‌یاند، عه‌بدولمه‌هدى ئاماده‌یى بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پیشانداوه و كۆمه‌ڵێك بڕیارى تریشى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته و جێبه‌جێكردنى كۆمه‌ڵێك داواكارى خۆپیشانده‌ران و ڕاگرتنى توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌ران ڕاگه‌یاند.