کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەندامێکى لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، بەغدا 50 ملیۆن لیتر نەوتى سپى ڕەوانەى هەرێم کردووە تا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبکرێت و نرخى هەر بەرمیلێکیش بە 30 هەزار دینار دیاریکراوە. . غالب محەمەد عەلی لەهەژمارى خۆى لە فەیسبوک ئاماژەى بەوەکردووە، ئەمڕۆ ئەو بڕە نەوتە گەیشتووەتە هەرێمى کوردستان کە بەغدا بڕیارى لەسەردابوو، کە کۆى گشتى 50 ملیۆن لیتر نەوتى سپی یە. . ئاماژەى بەوەشکردووە، لەو بڕە، (288) هەزار لیترى لەڕۆژێكدا بۆ پارێزگایی سلێمانییە، (72) هەزار لیتر بۆ پارێزگای هەڵەبجەیە، (216) هەزار لیترى بۆ پارێزگای هەولێرە، (108) هەزار لیتر بۆ پارێزگای دهۆكە. . باسى لەوەشکردووە، ئەو نەوتە لیترى بە(150) دیناری عێراقی دابینكراوە كە بۆبەرمیلێكی نەوت بڕی (30) هەزار دینار دەكات، هەناردەكردنی ئەو نەوتەش تا ماوەی (110) ڕۆژی تر بەردەوام دەبێت . . غالب محەمەد داواشى لە لەحكومەتی هەرێم و هەرچوار پارێزگاكە کردووە ئەو نەوتە بەنرخی خۆی بگەیەنن بەهاوڵاتیان و كوالیتیەكەشی نەگۆڕن ، ئەگەرنا ناچاردەبن ڕێگایی تر بگرنەبەر .