گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەڕڤانان هێرشێکى سەختى تورکیا تێکدەشکێنن

2019.11.01 - 21:06
App store icon Play store icon Play store icon
شەڕڤانان  هێرشێکى سەختى  تورکیا تێکدەشکێنن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەڕڤانانى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) ئێوارەى ئەمڕۆ بەرەنگارى هێرشێکى تورکیا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانى بوونەوە و هێرشەکەیان تێکشکاندووە. . ئاژانسى هاوارنیوز بڵاویکردەوە، ئێوارەى ئەمڕۆ سوپاى تورکیا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانى، هێرشێکى سەختیان کردووەتە سەر شارۆچکەى زرکان سەر بە ناحیەى سەرێکانى. . ئاماژەى بەوەشکردووە، شەڕڤانانى هەسەدە وەڵامى توندى هێرشەکەیان داوەتەوە و تێکیان شکاندووە. . بەپێی ئاژانسەکە، سوپاى تورکیا و گروپە چەکدارەکان پاشەکشەیان کردووە، دواى ئەوەى ئۆتۆمبیلێکى زرێپۆش لەلایەن شەڕڤانانەوە بە ئامانج گیراوە و ئەوانەى لەناویدابوونە کوژراون. . ئەوەشى خستووەتەڕوو، شەڕڤانان هەروەها هەوڵى "گروپێکى هەواڵگرى" سەر بە تورکیاکیان شکستپێهێناوە بۆ دزەکردنە ناو ناحیەى تلتەمر و بەشێک لە ئەندامانى گروپەکەیان  دەستگیرکردووە. . ئەو پێکدادانە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم گەڕانى هاوبەشى سوپاى تورکیا و ڕوسیا لەو ناوچانەى ڕۆژئاواى کوردستان، کە هەسەدە تێیاندا کشاوەتەوە.