گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڕێوەبردنى ناوچەکان و گۆڕانکاریی لە سوپادا

ئیلهام ئەحمەد مەرجى هەسەدە بۆ چونە ناو سوپاى سوریا ئاشکرادەکات

2019.11.01 - 18:44
App store icon Play store icon Play store icon
ئیلهام ئەحمەد مەرجى هەسەدە بۆ چونە ناو سوپاى سوریا ئاشکرادەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   ئیلهام ئەحمەد رایگه‌یاند، ئەگەر لەگەڵ حکومەتی سوریا ڕێکبکەون لەسەر بەڕێوەبردنی ناوچەکان، هێزەکانى هەسەدە ئامادەن بچنە ناو سوپای سوریا، بەڵام دەبێت گۆڕانکاری لە هەیکەلی سوپادا بکرێت. . ئیلهام ئەحمەد سه‌رۆكی لیژنه‌ی جێبه‌كاری ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات، ئەمڕۆ هەینی، یەکى تشرینی دووەمی 2019، بە ئاژانسی سپۆتنیکی ڕوسی ڕاگەیاندووە "ئەگەر لەگەڵ حکومەتی سوریا لەسەر بەڕێوەبردنی ناوچەکە ڕێکبکەوین، ئامادەین هێزەکانمان پەیوەندی بە سوپای سوریاوە بکەن". . ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا لەگەڵ حکومەتی سوریا لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆیان نەکردووە، بەڵام ئامادەن دانوستان بکەن، مەرجیشیان ئەوەیە کە پێویستە گۆڕانکاری لە هەیکەلی سوپای سوریادا بکرێت. . ئیلهام ئەحمەد جەختیشیکردووەتەوە، هەرچەندە سوپای سوریا و هەسەدە پێکەوە شەڕیان نەکردووە، بەڵام هاوکۆکن. . دوێنێ پێنجشەممە به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا رایگه‌یاندبوو، ئامانجى کۆتاییان گەڕاندنەوەى دەسەڵاتى دەوڵەتە بۆ ئەو ناوچانەى کە بەدەست کوردەکانەوەیە لەباکورى ڕۆژهەڵاتى سوریا، ڕێککەوتنى نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ بۆ کشانەوەى یەپەگە بەقوڵایی 30 کیلۆمەتر هەنگاوێکە کە یارمەتیان دەدات بۆ بەدیهێنانى ئامانجەکەیان.