کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هێزەکانى تورکیا و ڕوسیا یەکەم گەڕانى سەربازى هاوبەشیان لە ڕۆژئاواى کوردستان ئەنجامدا، دواى کشانەوەى شەڕڤانانى هەسەدە لە "ناوچەى ئارام"، بەپێی ڕێککەوتنى نێوان تورکیا و ڕوسیا. . تانکەکانى سوپاى تورکیا ئەمڕۆ پەڕینەوە سنورى سوریا و چوونە پاڵ هێزەکانى ڕوسیا و پێکەوە گەڕانى سەربازییان ئەنجامدا. . وەزارەتى بەرگرى تورکیا ڕایگەیاند، یەکەکانى وشکانى و ئاسمانى بەشدارییان لەو گەڕانە سەربازییەدا کردووە، کە لەشارى درباسیەى سەر سنور بەڕێوەچووە. https://www.youtube.com/watch?time_continue=43&v=cytb9Y1gVzk هاوکات وەزارەتى بەرگرى ڕوسیا ڕایگەیاند، گەڕانە هاوبەشەکە بەدرێژایی 110 کیلۆمەتر بووە، کە لە درباسیەوە دەستیپێکردووە بەدرێژایی سەرسنور بەرەو خۆرئاوا. . هەفتەى ڕابردوو، ئەنقەرە و مۆسکۆ ڕێککەوتن لەسەر دورخستنەوەى شەڕڤانانى کورد بەقوڵایی 30 کیلۆمەتر بەرەو باشورى سنورى تورکیا، ڕوسیا لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا تورکیاى ئاگادارکردەوە کە شەڕڤانان بەتەواوى کشاونەتەوە. . پلانى ئەردۆغان