کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی ڕابردوودا نزیکەى 107 ملیۆن بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانى عێراقەوە هەناردەکراوە کە داهاتەکەى زیاتر بووە لە شەش ملیار دۆلار. . ئەمڕۆ هەینی، یەکى تشرینی دووەمى 2019، عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند "عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا (106 ) مليۆن (859 )هەزار و( 470 ) بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە کردووە و لە ڕێژەیەش ( 2) مليۆن و( 579) هەزار و ( 837) بەرمیل نەوتی لە کێڵگەکانی پارێزگای کەرکوکەوە بووە، ڕێژەکانی دیکەش لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە بووە". . ئاماژەی بەوەشکردووە، تێکرای هەناردەی ڕۆژانەی نەوت گەیشتووەتە سێ ملیۆن و(447)هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە و کۆى داهاتى فرۆشتنى نەوتیش زیاتر بووە لە شەش ملیار و 107 ملیۆن و 315 هەزار دۆلار. . عاسم جیهاد، ئەوەشی خستەوەتە ڕوو، نرخی یەک بەرمیل نەوت لەمانگى ڕابردوودا بە ( 57.153 ) دۆلار فرۆشراوە.