کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – ژمارەیەک هاوڵاتی کورد بەشداربوون لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا و بەشێکیان بە نوسین و دروشمی کوردییەوە بەشداریان کرد. . ماوەی حەوت ڕۆژە لە بەغدا و شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بەشێوەیەکی فراوان خۆپیشاندان دەستیپێکردووەتەوەو تا ئێستاش بەپێی ئامارە فەرمییەکان 250 خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە شەش هەزاری دیکەش برینداربوون. . خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی دیکە چەندین سیما و ڕوداوی جیاوازی تێدابوو، کە بووە جێگای گرنگی میدیاکانی جیهان، یەکێکیش لەو سیمایانە بەشداریکردنی ژمارەیەک هاوڵاتی کورد بوو لەو خۆپیشاندانەدا. . هەرچەندە ژمارەیەک کەم لە هاوڵاتییانی کوردی هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکان کردووە، بەڵام وێنەکانیان بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە. . یەکێک لە خۆپیشاندەرکان نوسینێکی لەسەر لاپەڕەیەکی گەورە هەڵواسیوە بە پشتیەوە و نوسیویەتی "من کوردم و شانازیشی پێوە دەکەم و هاتووم بۆ باڵپشتی برایانم".