گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەردۆگان تیرۆرستە یەکێک لە دەمامکەکانى هاڵووین

2019.11.01 - 13:03
App store icon Play store icon Play store icon
 ئەردۆگان تیرۆرستە  یەکێک لە دەمامکەکانى هاڵووین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە شەوی ئاهەنگی "جەژنی هاڵوویندا" لە شاری نۆرنبێرگی ئەڵمانیا، بەشدارانی ئاهەنگەکە، دژی لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەمامکی ترسناکی ئەردۆگانیان کردە دەموچاویان و بە "تیرۆرست" ناویان برد. , شەوی ڕابردوو، شەوی ئاهەنگی هاڵووین بوو، بەتایبەت لە زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا ئاهەنگەکە ئەنجامدرا، بەڵام لە شاری نۆرنبێرگی ئەڵمانی، بەشێک لە هاوڵاتییان بەشێوەیەکی جیاواز بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد، کە بووە جێگەی سەرنجی زۆرێک لە میدیا جیهانییەکان. , بەشێک لە بەشدارانی ئاهەنگەکە لەو شارەى ئەڵمانیا، لە دژی هێرشەکانی تورکیا و ئەردۆگان بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و شەهیدکردنی چەندین هاوڵاتی مەدەنی و منداڵ، لە جێگەی ئەوەی دەمامکی دڕندە بکەنە ڕوخسارییان، دەمامکی ئەردۆگانیان خستەسەر ڕوخسارییان، وەک ئاماژەیەک بەوەی کە "ئەردۆگان کەسێکی دڕندە و تیرۆریستە". , ئەو کەسانە بە دەمامکى ئەردۆگانەوە بە شەقامەکانی شاری نۆرنبێرگدا دەسوڕانەوە، داوایان دەکرد، بە زووترین کات هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا ڕابگیرێت، هاوکات داوایان کرد، وڵاتەکەیان هیچ مامەڵەیەکی ئابوری و سیاسی لەگەڵ تورکیادا نەکات. , یەکێک لەو کەسانە بە ئاژانسی ANFی ڕاگەیاندووە: "ئەوە پێویست نییە کە چەندین جار خۆپیشاندان ئەنجام بدەی، ئەوە گرنگە کە کاری جیاواز بکەین، ئێمە بەم کارە پیشانی خەڵکی دەدەین کە ئەردۆگان تیرۆرستێکە". , جەژنی هاڵووین ئاهەنگێكە، كە لە زۆریك وڵاتەكان لە 31 مانگی تشرینی یەکەم دا دەگێڕدرێت، تیایدا گه‌وره‌ و بچووك جلوبه‌رگی‌ ترسناك ده‌پۆشن، كه‌ ئه‌فسانه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ هالویین پێیوایه‌ هه‌موو رۆحیانه‌ته‌كان له‌و شه‌وه‌دا له‌به‌رزاییه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر زه‌وی ‌‌و تا رۆژی‌ دوای‌ شه‌وی‌ هالویین له‌وێ‌ ده‌مێننه‌وه‌. , ,