گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەندین پەرلەمانتار و وەزیری تێدایە

تا ئێستا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 98 بەرپرسی پلە باڵای عێراقى دەرچوە

2019.11.01 - 10:52
App store icon Play store icon Play store icon
تا ئێستا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 98 بەرپرسی پلە باڵای عێراقى دەرچوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دەستەی دەستپاکیی عێراق، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ 98 بەرپرسی پلە باڵای عێراق دەرکرد، بەتۆمەتی گەندەڵی. , ئەمڕۆ هەینی 1ی تشرینی دووەمی 2019، دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتوە و ڕایگەیاندووە: "دەستەی دەستپاکی فەرمانی دەستگیرکردنی دەرکردووە بۆ 60 بەرپرسی باڵای عێراق بەتۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، داوا لە هێزە ئەمنییەکانیش کراوە ئەو چەند بەرپرسە دەستگیر بکەن". , دەستەکە ئەوەشى خستوەتەڕو: "لەنێو ئەو بەرپرسانەدا کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە، وەزیرێکی ئەم کابینەیەی حکومەت و دوو وەزیری کابینەکەی عەبادی، هەروەها پێنج ئەندامی ئەم خولەی پەرلەمانیشی تێدایە". , دەستپاکى عێراق لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشى وتوە: "لە چەند رۆژی ڕابردووشدا فەرمانی دەستگیرکردنمان بۆ 38 بەرپرسی دیکەی عێراقی بەتۆمەتی گەندەڵی دەرکردووە، کە بەشێکیان ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقن و کەسێکیشیان پارێزگارە و دوو کەسی دیکەشیان سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکانن، شەش کەسیشیان بەڕێوبەری گشتین هەروەها کەسێکی تریشیان جێگری وەزیرە". , ئەم فەرمانى دەستگیرکردنانە لەکاتێکدایە، کە ڕۆژی سێشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2019، پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ بڕیاریدا هەر پەرلەمانتارێکی لەلایەن دەستەی دەستپاکیی عێراقەوە سکاڵای لەسەر تۆمار بکرێت مافی پارێزبەندی لەسەر لادەبرێت و دەتواندرێت دەستگیر بکرێت. , وێڕاى ئەو هەنگاوانەى حکومەتى عێراق، تا ئێستا خۆپیشاندانەکانى عێراق بەردەوامییان هەیە و خۆپیشاندەران تا ئێستا وەڵامێکییان وەرنەگرتووە کە جێی ڕەزامەندییان بێت. , ,