گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

به‌هاوكارى داعش و بكوژى كورد ناوى ده‌بات

كاندیدێكى دیموكراته‌كان بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌مریكا هێرشى توند ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌ردۆگان

2019.10.31 - 22:36
App store icon Play store icon Play store icon
كاندیدێكى دیموكراته‌كان بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌مریكا هێرشى توند ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌ردۆگان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- چانت تۆڵسى گابارد كه‌ ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ بكرێته‌ كاندیدى سه‌ركه‌وتووى دیموكراته‌كان بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2020، هێرشێكى توند ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌ردۆگان و به‌هاریكا‌رى داعش و بكوژى كوردى ڕۆژئاوا ناوى ده‌بات. . له‌گرته‌ ڤیدیۆكه‌یدا كه‌ له‌هه‌ژمارى خۆى لە تویته‌ر بڵاوى كرده‌وه‌، گابارد ده‌ڵێت:" چه‌ند ساڵێكه‌ ئه‌ردۆگان یارمه‌تى داعش و ئه‌لقاعیده‌ ده‌دات و نكۆڵى  له‌و كاره‌شى ده‌كات، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ى به‌كارهێنانى ئه‌و دوو ڕێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌وه‌ خودى خۆى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌". . ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، ئه‌ردۆگان توشى نه‌خۆشى مه‌زنى بووه‌ و هه‌وڵده‌دات خه‌لافه‌تێكى توندڕه‌و دامه‌زرێنێت و خۆیشى خه‌لیفه‌كه‌ى بێت. . كاندیدى دیموكراته‌كان باسى له‌وه‌ش كردووه‌، ئه‌ردۆگان له‌ڕێگه‌ى چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كانى داعش و ئه‌لقاعیده‌وه‌ كوردى رۆژئاوا ده‌كوژێت. .