گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

72 ساڵە یاری دەکات و 400 گۆڵی تۆمارکردووە

یاریزانێکی ئینگلیزی لەتەمەنی 84 ساڵیدا بەدوای یانەیەکدا دەگەڕێت یاری بۆ بکات

2019.10.31 - 21:30
یاریزانێکی ئینگلیزی لەتەمەنی 84 ساڵیدا بەدوای یانەیەکدا دەگەڕێت یاری بۆ بکات
ناس کورد- یاریزانێکی تەمەن 84 ساڵی ئینگلیزی لەو تەمەنەدا بەدوای یانەیەکدا دەگەڕێت یاری بۆ بکات و دەڵێت، ئێستاش دەتوانێت 90 خولەکی تەواو یاری بکات. . دیکی پۆرتویک، تەمەنی 84 ساڵە و بەدوای یانەیەکدا دەگەڕێت یاری بۆ بکات، ئەو بە بڕوابەخۆبوونەوە دەڵێت: "دەتوانم 90 خولەکی تەواو یاری بکەم". . ئەو 84 ساڵەیە بە کۆنترین یاریزانی ئینگلیز ناسراوە و ئەوانەی دەیناسن کۆکن لەسەر ئەوەی کە هیچ یاریزانێک نییە لەو سەردەمەی ئەودا یاری کردبێت و ئێستاش بەردەوام بێت. . دیکی پێشتر جگە لە چەندین تیپی میللی یاری بۆ یانەکانی ڕۆس کاوتنی و ئینفیرگۆردنی سکۆتلەندی کردووە و لە 72 ساڵی تەمەنی یاریکردنیدا 400 گۆڵی تۆمارکردووە. . ئەو ئێستا بەمەبستی پاراستنی توانای جەستەیی خۆی لە باخێکی پشت ماڵی خۆیان مەشق و ڕاهێنان دەکات. . دیکی لەئێستادا بەدوای یانەیەکدا دەگەڕێت یاری بۆ بکات و دەڵێت: "من ئاشقی یاری تۆپی پێم". .