ناس کورد-
رێکخراوی داعش بە فەرمی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەى رێکخراوەکە ڕاگەیاند و دوو کەسی کردە بەناو خەلیفە و وتەبێژی ڕێکخراوەکە کە نازناویان قوڕەیشییە.
.
دوای چوار ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەى رێکخراوى داعش لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا، ئەمڕۆ (پێنجشەممە) ڕێکخراوی داعش لەڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە کوژرانی بەغدادی پشتڕاستکردەوە.
.
هاوکات ئەو ڕێکخراوە، ئاماژەى بەوە کردووە کەسێکی هەڵبژاردووە بۆ جێگەی بەغدادی، کە ناوی ئەبو ئیبراهیم هاشمی قوڕەیشییە.
.
هەروەها داعش، کوژرانی وتەبێژەکەشی پشتڕاستکردۆتەوە و بەگوێرەى راگەیەندراوێکیان کەسێکی دیکەیان لە جێگەی دیاریکردووە بۆ وتەبێژی ڕێکخراوەکە، بەناوی ئەبو حەمزە قوڕەیشی.
.
درەنگانی شەوی (شەممە،26ی تشرینی یەکەمی 2019) بەغدادی لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزێکی ئەمریکی و هەسەدەدا، لەگەڵ دووان لە منداڵەکانی و چەند چەکدارێکی دیکەی داعش لە شاری ئیدلب، کوژران.
.