کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بە دەیان هەزار کەس لە گۆڕەپانی تەحریر دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە و لەئەنجامى رووبەڕوبوونەوەیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندەرێک کوژرا و 50ی دیکەش برینداربوون. . بەگوێرەی هەواڵێکى ئاژانسی هەواڵی سکای نیوز، خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەختی عێراق دەستیپێکردەوە و بە دەیان هەزار کەس لە گۆڕەپانی تەحریر کۆبوونەتەوە. . ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لە دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکە، لەئەنجامى رووبەڕوبوونەوەى خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندەرێک کوژرا و 50 خۆپیشاندەری دیکە برینداربوون. . خۆپیشاندەرانی عێراق، داوای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیران دەکەن، لەبەرامبەردا تائێستا عەبدولمەهدی ئامادەنییە دەست لە پۆستەکەی هەڵبگرێت. .