کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دواى كوژرانى ئهبوبهكربهغدادى، نادیه مورادى خاوەن خەڵاتى نۆبڵ هاته ده‌نگ و ڕایگەیاند، به كوشتنى خهلیفهكهیان داعش ته‌واو نابێت، داواش ده‌كات ئه‌وانه‌ى وه‌كو به‌غدادى تاوانیان ئه‌نجامداوه و ده‌ستدرێژیان كردووهتەسهریان ده‌ستگیر بكرێن و بخرێنه به‌رده‌م دادگایه‌كى دادپه‌روه‌ر. , ساڵى 2018، نادیه موراد خه‌ڵاتى نۆبڵى بۆ ئاشتى پێبه‌خشرا، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ساڵى 2014 له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌ى له شه‌نگال ده‌ستگیركران و كه‌سوكاره‌كه‌ى كوژرا و خۆیشى كرایه "سه‌بایه و كۆیله‌ى سێكسى" و دواى چوار ساڵ توانى خۆى ڕزگار بكات. , نادیه به ڕۆژنامه‌نوسانى وتوه: "قسه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له خزمهكانمدا كردووه، وتویانه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى كوژراوه، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیه ئه‌ى ئه‌وانى تر چیان لێهاتوه؟". , كچه ئێزدیهكه ده‌شڵێت: "ئه‌وانه‌ى ده‌ستدرێژیان كرده سه‌رمان له‌كوێن؟، ئه‌وانه‌ى ئێمه‌یان فرۆشت و تا ئێستاش چه‌ندین كچى دیكه‌مان له‌لایانه لەکوێن؟، تا ئێستا چه‌ند نه‌وه‌یه‌كمان له‌لایانه، نزیكه‌ى 300 هه‌زار ئێزدین، تا ئێستا چاره‌نوسیان دیار نییه و هیچیان له‌باره‌وه نازانین". , "هه‌زاران داعش په‌یوه‌ندیان به ئه‌بوبه‌كر به‌غدادییه‌وه كردووه، ئه‌وانیش تاوانیان كردووه كه به‌غدادى كردوویه‌تى، به‌غدادى به‌ته‌نها نەبو و ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین هه‌زاران داعشى وه‌ك به‌غدادى هه‌ن و تا ئێستا خۆیان ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه"، نادیە موراد وا دەڵێت. , ,