گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژئاوای کوردستان؛ تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕویدا

2019.10.31 - 13:28
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژئاوای کوردستان؛ تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕویدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، تەقینەوەیەک ڕویدا و بەهۆیەوە چەند کەسیک بوونە قوربانی، ئەوەش پاش تەقینەوەکەى بەرەبەیانى ئەمڕۆى عەفرین. , نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2019، لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان کە بەدەست هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە-وەیە، تەقینەوەیەک ڕویدا. , ئاژانسی هاوار نیوز ڕایگەیاندووە: "بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ کەس برینداربوون، هەروەها لەلایەن هێزەکانی ئاسایشیی ڕۆژئاواوە کەسێک دەستگیرکراوە بە تۆمەتی ئاگاداربوون لە تەقینەوەکە". , ئەوەش بڵاوکراوەتەوە: "تەقینەوەکە لەڕێگای ماتۆڕسکیلێکەوە لە گەڕەکی ساڵحیە لە ناوەندی شارەکە ڕویداوە، زیانێکی زۆرى مادیش بەر ناوچەکە کەوتوە". , ئەو تەقینەوەى حەسەکە پاش ئەوە دێت، کە هەر بەرەبەیانى ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە عەفرین ڕویدا. , ,