گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاشورییەکان مەترسی کۆمەڵکوژییان لەسەرە

مەزڵوم کۆبانى: تورکیا پابەندى ئاگربەست نییە و بەردەوامە لە جەنگەکەى

2019.10.31 - 12:12
App store icon Play store icon Play store icon
مەزڵوم کۆبانى: تورکیا پابەندى ئاگربەست نییە و بەردەوامە لە جەنگەکەى

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- مەزڵوم کۆبانى ڕایگەیاند، تورکیا پابەندى ئاگربەست نەبوە و بەردەوامە لە جەنگەکەى و هەوڵى داگیرکردنى ئەو ناوچانە دەدات کە دانیشتوانى مەسیحی و ئاشورین. , لە تویتەرى خۆى مەزڵوم کۆبانى، فەرماندەى گشتیی هەسەدە نوسیویەتى: "تورکیا پابەندى ئەو ئاگربەست و ڕێککەوتنە نەبو کە لەگەڵ ئەمریکادا واژووى کرد، بەردەوامە لە جەنگەکەى". , کۆبانى ئاماژەى بەوەشکردووە: "تورکیا و گروپە میلیشیاکانى دەستیانکردووە بە داگیرکردنى گوندە مەسیحییەکان و هەوڵدەدەن بچنە ناو شارى تەل تەمر، کە زۆربەى دانیشتوانەکەى ئاشورین و مەترسی کۆمەڵکوژیان لەسەرە". , لە کۆتایی نوسینەکەیدا، فەرماندەى گشتیی هەسەدە داوا لە ئەمریکا دەکات پابەندى بەڵێنەکانى بێت و بە ئەرکى خۆى هەستێت. , ,