گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی ئارامی و سەقامگیری یەوە هەولێر دەبێتە جێگرەوەی بەسڕە بۆ یارییەکی نێودەوڵەتی

2019.10.31 - 11:36
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی  ئارامی و سەقامگیری یەوە هەولێر دەبێتە جێگرەوەی بەسڕە بۆ یارییەکی نێودەوڵەتی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- یارییەکی نێودەوڵەتی لە شاری هەولێر ئەنجامدەدرێت، کە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی یاریەکە بەڕێوەدەچێت، هۆکارى هەڵبژاردنى هەلێریش بۆ ئەو یارییە دەگەڕێندرێتەوە بۆ "ئارامی و سەقامگیری" شارەکە. , عەبدولخالق مەسعود، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "سبەی هەینی 1ی تشرینی دووەمی 2019، یارییەکی نێودەوڵەتی پاڵەوانێتی جامی محەمەدی شەشەم بۆ یانە پاڵەوانەکانی وڵاتانی عەرەبى، لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە هەولێر پایتەختى هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت". , لەبارەى هەڵبژاردنى هەولێر بۆ ئەو یارییە، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق وتى: "پێشتر بریاربو ئەو یارییە لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسڕە بەڕێوەبچێت، بەڵام یارییەکە بەهۆی خراپی ڕەوشی ئاسایشی عێراق و خۆپیشاندانەکانی بەسڕە و شارەکانی دیکەی عێراقەوە گواستراوەتەوە بۆ هەولێر، چونکە پایتەختى هەرێم شوێنێکى ئارام و سەقامگیرە". , عەبدولخالق مەسعود ئەوەشى خستەڕو، یارییەکە لەنێوان هەردوو یانەی قوە جەویەی عێراقى و مەولودیەی جەزائیری لە کاتژمێر 4:00ی ئێوارە بەڕێوەدەچێت. , پاڵەوانێتی جامی محەمەدی شەشەم بۆ یانە پاڵەوانەکان، لەسەر ئاستی یانە بەهێزەکانی وڵاتانی عەرەبى بەڕیوەدەچێت، 32 یانە بەشدارییان تێداکردووە، ئێستا لە قۆناغى 16دایە. , ,